Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 09:18

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌سێك ڕزگار كرا كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك دڵی وه‌ستابوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ پزیشكه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه شار توانیان‌ كه‌سێك ڕزگار بكه‌ن كه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ دڵی وه‌ستابوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: 5-6/9/2022 كاتژمێر (10:00) هاووڵاتییەك گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی كە فیشەك بەر سنگ و سكی كەوتبوو و پێویستی بە نەشتەرگەری كتوپڕ هه‌بوو بۆ ڕزگاركردنی ژیانی.

ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ دوای گەیاندنی ئەو هاووڵاتییە بریندارە بۆ نەخۆشخانەی شار، لەلایەن تیمێكی پزیشكانی نەشتەرگەر و دڵ و بۆرییەكانی خوێن و بێهۆشكار نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا بەشێوەیەكی سەركەوتوو و توانرا دوای نزیکەی(4) کاتژمێر ژیانی ڕزگار بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ نەشتەرگەرییه‌كه‌ لەلایەن دوو پزیشکی پایە بڵند ئەنجامدرا كه‌ یەكێكە لە نەشتەرگەرییە گەورەكان كە سەركەوتووانە لە كاتی ئێشگریدا ئەنجام بدرێت بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندان.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.