Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 06:02

بزانە سەرۆكی ئەمریكا چی بە سەرۆكێكی شارەوانی دەڵێت

کوردستان TV
100%

جارێكی تر جۆن بایدن ، سەرۆكی ئەمریكا هەڵەیەك دەكات، بەبێ ئەوەی دركی پێبكات و بوونی مایكرۆفۆنێك لەو شوێنەدا هەڵەكەی بە شێوەیەكی بەرفراوان لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمریكا بڵاوكردەوە.
چیرۆكەكە لەو كاتەوە دەستی پێكرد كە سەرۆكی ئەمریكا بە مەبەستی پشكنینی ئەو ناوچانەی كە زریانی ئیان زیانی پێگەیاندوون چووە فلۆریدا.  
لەسەردانەكەدا بایدن پەیوەندی بە ڕەی مێرفی، سەرۆكی شارەوانی فۆرت مایرێس بیچ كرد كە ئەو ناوچەیە زۆرترین زیانی بەر زریانەكە كەوتووە و نزیكەی 90%ی ماڵەكانی شارەكە وێران بوون.
پێدەچێت بایدن ئاگاداری ئەوە نەبووبێت كە "مایكرۆفۆنێكی سوور" لە شوێنەكەدا كاردەكات، بەو پێیەی هەموو ئەو شتانەی كە دەگوترا تۆماری دەكرد.
لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كەس ناتوانێت یاری بە بایدن بكات.
سەرۆكی شارەوانی-یش لە وەڵامدا گوتی: بەڵێ، تۆ بە تەواوی ڕاست دەكەیت و زەردەخەنەیەكی بۆ كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.