Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 22:26

بانكی نێودەوڵەتی هۆكارەكانی بنبڕ نەكردنی هەژاری تا ساڵی 2030 ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت ئەو شۆكانەی كە بەهۆی پەتای كۆڤید-19 و شەڕی ئۆكرانیا هاتوونەتە ئاراوە، جیهان تا ساڵی 2030 ناگاتە ئامانجێكی درێژخایەن بۆ بنبڕكردنی هەژاری لەڕادەبەدەر.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە كۆرۆنا نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێكی مێژوویی كردووە دوای دەیان ساڵ لە كەمكردنەوەی هەژاری، چونكە 71 ملیۆن كەس لە ساڵی 2020دا لە هەژارییەكی زۆردا دەژین، واتە بە كەمتر لە 2.15 دۆلار لە ڕۆژێكدا.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، نزیكەی 719 ملیۆن كەس كە دەكاتە نزیكەی 9.3%ی دانیشتوانی جیهان تەنها بە 2.15 دۆلار لە رۆژێكدا دەژین، هەروەها شەڕی بەردەوام و دابەزینی گەشەی چین لە چین و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و وزە، هەموو ئەمانە هەڕەشەی زیاتری كۆسپی هەوڵەكان دەكەن بۆ كەمكردنەوەی هەژاری.
هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە بەبێ زیادبوونی گەشەی توند، نزیكەی 574 ملیۆن كەس كە نزیكەی لەسەدا 7ی دانیشتوانی جیهانن، تا ساڵی 2030 لەسەر هەمان ئاستی داهات بەردەوام دەبن لە ژیان، كە زۆربەیان لە ئەفریقان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.