Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:13

ئافرەتێك لە تابلۆیەكی ساڵی 1860دا مۆبایلێكی زیرەكی بەدەستەوەیە

کوردستان TV
100%

لە تابلۆیەكی 162 ساڵەوە وا دەردەكەوێت ئافرەتێك مۆبایلێكی زیرەكی بەدەستەوەیە.
لە تابلۆی فێردیناند جۆرج والدمۆلەر ئافرەتێك لە ناوەندی تابلۆكەدا دەبینرێت كە بەناو دیمەنێكدا دەڕوات بۆ لای پیاوێك كە لەناو دارستانەكاندا چاوەڕێی دەكات و گوڵێكی پەمەیی بەدەستەوەیە.
دەگووترێت لە تابلۆكەدا ئافرەتەكە لەكاتی پیاسەكردنیدا بە ئایفۆنەكەیەوە دەڕوات. بەڵام دیارە ئەوە هیچ مانایەكی نابێت لەبەر ئەوەی ئایفۆن لە ساڵی 2007 بڵاوكرایەوە و تابلۆكە لە ساڵی 1860 تەواو بووە.
لەوبارەیەوە جیراڵد واینپۆلتەر، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دەزگای هونەری austrian-paintings.at بە ماڵپەڕی Motherboard ی وتووە: "ئەو كچەی لەم تابلۆیەی والدمۆلەردا دەردەكەوێ، یاری بە ئایفۆنە ئێكسە نوێیەكەی ناكات، بەڵكو بەرەو كڵێسا دەڕوات و كتێبێكی بچووكی دوعای بە دەستەوەیە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.