Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 14:58

پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 05ـی 10ـی 2022 پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "ئەرکی ئێمەیە ھەمیشە خۆمان بە داکۆکیکاری مافەکانی مامۆستایان بزانین و کاری زیاتر بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆڵی پێشەنگی ئەوان بکەین."

دەقی پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە:-

ئەمڕۆ 05ـی 10 ڕۆژی جیھانی مامۆستایان و سبەی 06ـی 10  ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایانی کوردستان و تەواوی مامۆستایانی جیھان، بە پێویستی دەزانین ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک بۆ ئەوەی سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایانی کوردستان بکەین بۆ ئەو ڕۆڵە پەروەردەیی و نیشتیمانپەروەرانەی نواندوویانە و دەینوێنن لە فێرکردن و پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستاندا.

لە ھەموو قۆناغە پرشنگدار و سەختەکان کە گەلەکەمان پیایدا تێپەڕیوە ڕۆڵی مامۆستایانی کوردستان جێگەی ڕێز و ستاییشی وەزارەتی پەروەردە و تەواوی خەڵکی کوردستان بووە، بۆیە ئەرکی ئێمەشە ھەمیشە خۆمان بە داکۆکیکاری مافەکانیان بزانین و کاری زیاتر بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆڵی پێشەنگی ئەوان بکەین.

لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بەپێویستی دەزانین یادی ھەموو ئەو مامۆستا دڵسۆزانە بکەینەوە کە ھەڵکشانی تەمەن لە خزمەتکردنی زیاتر دووری خستوونەتەوە، ھەمیشە وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی و پەروەردەیی گەورە لێیان دەڕوانین و وەفاداری خۆمانیان بۆ دەردەبڕین، ،دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان و جیهان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.