Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:19

بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 05ـی 10ـی  2022 دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ئـ. ح. ئـ) و (ش. م. ئـ) دەستگیر کرد، کە سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە ( 30 )ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.