Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:04

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا دەکا

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌م‌ 5ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ نيكۆلاس گرەینجەر نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى باكوری ڕۆژهەڵاتی سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی سووريا و عێراق تاووتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و ڕێگەدان بە ئازادی کار و چالاکیی سیاسیی و ڕێکخراوەیی لە باکوری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.