Erbil 18°C ھەینی 02 کانونی یەکەم 13:49

ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕووی دا.. كوژرا و برینداری زۆر هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌نێو مزگه‌وتێكی شاری كابوولی پایته‌خت له‌ نزیك باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ئاشكرای كرد: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌نێو مزگه‌وتێكی نزیك باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ شاری كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییه‌كان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕوون بووه‌ته‌وه‌ 3 كوژراو و 25 بریندار هه‌ن كه‌ له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌دا بوون.

جێی باسه‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هه‌ر له‌ شاری كابوول له‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا له‌‌ قوتابخانه‌یه‌ك ته‌قینه‌ویه‌كی گه‌وره‌ ‌ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 50 كه‌س كوژران كه‌ زۆرینه‌یان قوتابی بوون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی زیاتر له‌ 100 كه‌س.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.