Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:54

خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵ له‌ بواری پزیشكی به‌خشرایه‌‌ زانایه‌كی سوێدی

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵی له‌ بواری پزیشكیدا ئاشكرا كرد كه‌ زانایه‌كی سوێدییه‌.

خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2022 له‌ بواری پزیشكی ده‌درێته‌‌ پڕۆفیسۆر و پزیشكی سوێدی سڤانتی پێبۆ.

سڤانتی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵی به‌هۆی تۆژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پێ به‌خشرا سه‌باره‌ت به‌ "دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ جینه‌كانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ناوچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی مرۆڤ".

سڤانتی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه‌ "گواستنەوەی جیناتە کۆنەکانی مرۆڤ بۆ مرۆڤی مۆدێرن پەیوەندیەکی فیزیۆلۆجی هەیە، بۆ نموونە کاریگەری لەسەر چۆنیەتی کاردانەوەی سیستەمی بەرگریمان بەرامبەر بە هەوکردن هەیە".

سڤانتی لە ساڵی 1955 لە شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوێد لە دایکبووە و ئێستا لە هه‌ریه‌ك له‌ پەیمانگه‌كانی ماکس پلانک بۆ ئەنترۆپۆلۆجیای گەشەسەندوویی لە شاری لیبزیکی ئەڵمانیا و پەیمانگه‌ی زانست و تەکنەلۆجی ئۆکیناوا لە شاری ئۆکیناوای ژاپۆن لێکۆڵینەوە دەکات.

جێی باسه‌ لیژنه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ ساڵانه‌ له‌ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كان ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كان به‌ فه‌رمی له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌م له‌ یادی رۆژی كۆچی دوایی ئه‌لفرێد نۆبڵدا دابه‌ش ده‌كات.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.