Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:35

هەولێر؛ بە گوژمەی 11 ملیار دینار چەندان پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

لە سنوورى قەزای دەشتى هەولێر، بەگوژمەى زیاتر لە 11 ملیار دینار چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى جێبەجێ دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە  03ـی 10ـی 2022، لە ڕێوڕەسمى دانانى بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزاریى لە سنوورى قەزای دەشتى هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى پڕۆژەخزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەسنوورى قەزایی دەشتى هەولێر بەخۆشحاڵییەوە ئێستا پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بەشێکیان دەستى پێ کردووە و بەشێکى تریشیان دەستیپێدەکات، کە کۆى بووجەى تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژانەش زیاتر لە (10 ملیار دینارە) لەسەر بووجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و چەند پڕۆژەیەکیش لەسەر داهاتى 15% شارەوانییەکانە.

پارێزگارى هەولێر ئاشکراشى کرد، ئەوە جگە لەوەى لە هاوینى پارساڵ تاکو ئەمڕۆ بۆ دابینکردنى ئاوى پاکى ماڵان و ڕووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى، (22) بیرى ئاو لە سنوورى قەزاكە بەگوژمەى (1 ملیار و 200 ملیۆن دینار) لێدراوە کە بەشیکى زۆری بیرەکان تەواو بوونە و کەوتۆتە خزمەت هاووڵاتییان.

پارێزگارى هەولێر لەبارەى بووجەى تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکانیش گوتى: ئەو (11 ملیار دینارە)ـى كە لە سنوورى قەزای دەشتى هەولێر بە هەموو ناحیەکانییەوە بۆ پڕۆژەخزمەتگوزارییەکان تەرخان کراوە، بەشێکە لەو خزمەتگوزارییە سەرەتایی و گرنگانەى کە لە سنوورى قەزاکە جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگارى هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە جارێکى دیکە جەخت دەکەینەوە بەرنامەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە گەیاندنى پڕۆژەخزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو شوێنانەیە کە پێویست دەکات زیاتر ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و دەستى خزمەتگوزارى و ئاوەدانیان پێبگات، هەمیشەش مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕای سپاردووین ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزاریان پێبگات و خزمەتى زیاتر و باشتریان پێشکەش بکرێت، قەزای دەشتى هەولێریش لەڕووى ژمارەى دانیشتووانەوە و لەڕووى جوگرافیەوە ئەو شوێنە گرنگەیە کە لەبەرنامە و پلانەکانمان بەبەردەوامى گرنگى پێ دراوە و پێ دەدرێت، بەهیواى ئەوەى ئەنجامدانى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەش ببێتە مایەى ڕەزامەندیى ئەو خەڵکەى کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.