Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:37

شوێنی دروستکردنی شوقەی کرێنشینان لە دهۆک ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە شاری دھۆک شوێن بۆ دروستکردنی شوقەی کەمدەرامەت و کرێنشینان دیاری کرا و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆکیش دەڵێت، ئەو شوێنەی دیاری کراوە ناوچەیەکی باش و گونجاوە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون.

کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەگوێرەی سەرژمێریی دانیشتووان 4 ھەزار و 200 شوقە لەو 20 ھەزار شوقەیەی بڕیارە بۆ کرێنشینان دروست بکرێن بەر پارێزگای دھۆک کەوتوون، ئەو ژمارەیەش بەسەر ھەموو قەزاکانی سنووری دھۆکدا دابەش کراون و شوێنی باشیش دیاری کراوە بۆ دروستکردنیان، ڕەوچاوی ئەوەش کراوە شوێنی گونجاو دیاری بکرێت، چونکە خەڵکی کەمدەرامەت پێویستی بەوەیە شوێنی نیشتەجێبوونی نزیکی سەنتەری شار بێت.

ڕاشیگەیاند: بە ھاوکاری و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان ناوچەی ئیتیتی نزیک سەنتەری شاری دھۆک بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون دیاری کراوە، ئەوەش شوێنێکی  زۆر باش و گونجاوە.

کوردۆ ئیحسان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئێستا لیژنەی تایبەتمەند خەریکی پاکسازییە لە لیستی ناوی کرێنشینان، تەنیا لە پارێزگای دھۆک نزیکەی 20 ھەزار کەس فۆرمیان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پڕ کردووتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەپێی مەرج و خاڵبەندی لیستەکە بەتەواوەتی کۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.