Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 11:04

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق کۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی سێشەممە 04ـی 10ـی 2022 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق ئەنجام بدات و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق تێیدا بەشدار دەبێت.

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دا کە سبەی سێشەممە دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجام بدات.

ڕاشیگەیاند: بڕیارە لە کۆبوونەوە تایبەتییەکەی سبەی جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکات و کورتەیەک سەبارەت بە دۆخی عێراق بخاتەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆخی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و تۆپبارانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان لەم ڕۆژانەی دواییدا مشتومڕێکی زۆریان لەبارەوە دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.