Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 23:32

نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نەوتی برێنت لە سه‌رووی 87 دۆلاره‌وه مامەڵەی پێوەکرا‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی برێنت 2.51 واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 3% بەرزبووەوە و گەیشتە 87.65 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 2.39 بەرزبووەوە بۆ هه‌ر به‌رمیلێک واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 3% نرخه‌كه‌ی بەرزبووەوە و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێک به‌ 81.88 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.