Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 11:45

سبه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌گاته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سبه‌ی دووشه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م ده‌گاته‌ هه‌ولێر، له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌شداری له‌ مه‌ڕاسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال ده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

وه‌ك چاوه‌ڕوان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و تۆپبارانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.