Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:19

خوێندنی باڵا بڕیاری زیادکردنی وانەی پەڕینەوە (عبور)ـی دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە زیادکردنی وانەی (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستەمی ساڵانە و چوار وانە لە سیستەمی وەرزی تەنیا بۆ ئەو قۆناغانەی کە سیستەمی خوێندنی تیادا دەگۆڕێت.

بەسەرپەرشتى د. خالید شوانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە وەکالەت، ئەمڕۆ یەکشەممە 02ـی 10ـی 2022 ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونەوەى ژمارە (6)ـى خۆى بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێکردنى چەند بابەتێکى زانستى و ئەکادیمى لە دیوانى وەزارەت لە شارى هەولێر کۆبۆوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەکە لەبارەی بڕیاری پەڕینەوە بۆ قوتابییانی زانکۆکانى کوردستان تەنیا لەو قۆناغانەی کە سیستمی خوێندن تیایدا دەگۆڕێت بۆ پێواژۆی بۆڵۆنیا، ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاری دا بە زیادکردنی وانەی (عبور) بۆ دوو وانە لە سیستمی ساڵانەو چوار وانە لە سیستمی وەرزی تەنیا بۆ ئەو قۆناغانەی کە سیستمی خوێندنی تیادا دەگۆڕێت.

لەبەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا چەند بابەت و پرسێکى پەیوەست بە کاروبارى زانستى و کارگێڕى و دارایى و قوتابییان گفتوگۆى لەبارەوە کرا و ئامادەبووان ڕاى خۆیان لەبارەى پرسەکان خستەڕوو و بڕیاری پێویستییان لەبارەیەوە درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.