Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 18:40

زێلێنسكی: ئاڵای ئۆكراینا لە شاری لیمان دەشەكێتەوە

کوردستان TV
100%

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، ئاماژەی بەوە كرد كە ئاڵای وڵاتەكەی لە شاری لیمان لە ناوچەی دۆنێتسك دەشەكێتەوە و رایگەیاند: ئۆكراینا بەپێی توانای خۆی دەگەڕێتەوە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە هەژماری تۆڕی كۆمەڵایەتیی بڵاوی كردەوە، ئاماژەی بەوە كرد كە سوپای وڵاتەكەی بەردەوامە لە پێشڕەویەكانی لە دۆنێتسك و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی شاری لیمان كرد.
سەرۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەو ناوچانە كرد كە هێزەكانی ئۆكراینا دووبارە دەستیان بەسەر گرتووەنەتەوە و گوتی: بە درێژایی ئەم هەفتەیە لە دۆنباس ئاڵای زیاتری ئۆكراینا هەیە و لە هەفتەیەكی دیكەدا زیاتر دەبێت. 
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەوەشی خستەڕوو كە سوپای وڵاتەكەی چووەتە شاری لیمان و رایگەیاند: ئاڵای ئۆكراینا لە شاری لیمان لە ناوچەی دۆنێتسك هەڵدراوە. لەوێ شەڕ و پێكدادانەكان بەردەوامن و ئاسەواری هیچ بەناو راپرسییەك بوونی نییە. 
ئەمڕۆ، وەزارەتی بەرگریی ئۆكراینا بڵاوی كردەوە كە سەربازانی وڵاتەكەی چوونەتە شاری لیمان.
لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند: بەهۆی مەترسی گەمارۆدانەوە هێزەكانی هاوپەیمانی لە یەكەی نیشتەجێبوونی كراسنی لیمان كشانەوە بۆ شوێنێكی باشتر.
لەلایەكی دیكەوە ئەفسەرێكی خانەنشینی هێزی ئاسمانی ئەمریكا بەناوی سیدریك لایتۆن دەڵێت: گەڕانەوەی لیمان لەلایەن ئۆكرانیا دەتوانێت یاساكانی یارییەكە بگۆڕێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.