Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:03

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت 262 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەتووانی چەکی کیمیایی خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە خەرجکردنی 262 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قوربانییانی کیمیاباران، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 262 ملیۆن دینار خەرج کرا بە مەبەستی چارەسەرکردن و نەشتەرگەری بەرکەتووانی چەکی کیمیایی.

ڕاشیگەیاند: کاری چارەسەرکردنەکەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بە ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پارەیە لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە خەرج کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.