Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:25

هاوشێوەی مرۆڤە.. ئیلۆن ماسك ڕۆبۆتی بەناوبانگی ئۆپتیموسی نمایشكرد

کوردستان TV
100%

ئیلۆن ماسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا لە میانی چالاكییەكەی ڕۆژی زیرەكی دەستكرد كە لەلایەن كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی كارەباییەوە ڕێكخرابوو، ڕۆژی هەینی، ڕۆبۆتی بەناوبانگی مرۆڤدۆستی ئۆپتیموسی نمایشكرد.
ئەو ملیاردێرە ئاماژەی بەوەشكردووە، بازرگانی ڕۆبۆتیك بەنرختر دەبێت لە ئۆتۆمبێل، بەو هیوایەی فراوانتر بێت لە ئۆتۆمبێلی خۆ لێخوڕین .
ماسك لەم چالاكییەدا كە لە ئۆفیسی كۆمپانیای تێسلا لە پالۆ ئاڵتۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا بەڕێوەچوو، گوتی: ئامانجمان ئەوەیە كە بە خێرایی ڕۆبۆتێكی بەسوود لە شێوەی مرۆڤ دروست بكەین، هێشتا كارێكی زۆر ماوە بۆ باشتركردنی و سەلماندنی ئۆپتیموس.
هەروەها ماسك گوتی :ڕۆبۆتە مرۆڤەكان لە ئێستادا "مێشكیان نییە، زیرەكیان نییە بە تەنیا لە جیهاندا بسووڕێنەوە، گرانن و بە ڕێژەیەكی كەم دروست دەكرێن".
لەبەرامبەردا، گوتی، ئۆپتیموس دەبێتە "ڕۆبۆتێكی زۆر باش" كە بە بڕی زۆر زۆر بەرهەمدەهێنرێت، ڕەنگە لە كۆتاییدا ملیۆنان یەكە و پێشبینی دەكرا نرخی زۆر كەمتر بێت لە ئۆتۆمبێلێك یان كەمتر لە بیست هەزار دۆلار.
ماسك گوتی: لە داهاتوودا دەتوانرێت ڕۆبۆتەكان لە ماڵەكاندا بەكاربهێنرێن، ژەمی ئێوارە ئامادە بكەن، چەم ببڕن، چاودێری بەساڵاچووان بكەن، تەنانەت ببنە هاوڕێ بۆ مرۆڤ.


 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.