Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:20

فەرماندەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران کوژرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ کوژرانی فەرماندەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕاگەیەنرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی تەسنیم، عەلی موسەوی، فەرماندەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ئەمڕۆ هەینی لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی زاهیدان ئەمڕۆ هەینی 30ـی 09ـی 2022 کوژرا.

هەر بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکە، لە خۆپێشاندانەکان تەقە کراوە فیشەکێک بەر سنگی کەوتووە، پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ڕێگەی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.