Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 16:26

بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شارێكی كوردستان ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شارێكی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ڕوویداوه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شاری مه‌نده‌لی له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ پله‌ی رێخته‌ر 3.6 بووه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ شاره‌كه‌ هه‌ستیان به‌ زه‌ویله‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.