Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 23:05

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانەكانی ئێران دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی كردنە ئامانجی تۆپخانە و مووشەكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی لە لایەن ئێرانەوە كرد.
وەزارەتەكە، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانی تۆپخانە و مووشەكەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی دەكەین ،كە هاوكات بوو لەگەڵ بەكارهێنانی بیست فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە كەرەستەی تەقینەوەیان پێبووە، كە چوار ناوچەیان لە هەرێمی كوردستانی كردۆتە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: ئەمە پێشهاتێكی مەترسیداردارە كە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق دەكات و كاریگەرییەكانی ترس و تیرۆر لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی سەلامەت ئاڵۆزتر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كردارە تاكلایەنە ورووژێنەرانە دیمەنی ئەمنی ئاڵۆز دەكەن و سێبەرێك بەسەر ناوچەكەدا دروست دەكەن و تەنها بەشدار دەبن لە گرژی زیاتر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.