Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 20:02

حكومەتی هەرێم: پێشێلكردنی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان بە توندی سەركۆنە دەكەین

بۆردومانكردنی بنكەكانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەك لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێك، هەڵوێستێكی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەكانە و جێگای سەرسوڕمانە
کوردستان TV
100%

حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەزاندن و پێشێلكردنی چەندبارەی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: بۆردومانكردنی بنكەكانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەك لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێك، هەڵوێستێكی ناڕاست و  بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەكانە و جێگای سەرسوڕمانە.
ڕاگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەزاندن و پێشێلكردنی چەندبارەی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان بە مووشەكباران، بە توندی سەركۆنە دەكەین. 
بۆردومانكردنی بنكەكانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەك لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێك، هەڵوێستێكی ناڕاست و  بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەكانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، كە بەردەوام دەكرێنە سەر خاكمان و بەو  هۆیەوە ، خەلكی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەكەین و پێویستە كۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت.

سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2022/9/28
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.