ده‌نگخۆشیی و توانای چڕینی مه‌قام و گۆرانی ، ئیلهام و به‌هره‌یه‌كی په‌روه‌ردگاره كه به مرۆڤی به‌خشیوه ، تاله‌ڕێی ئه‌و ده‌نگه خۆش و هه‌ست بزوێنه‌یه‌وه شادی و چێژ و خۆشیی ببه‌خشێت و ڕۆح و گوێی گوێگر و بیسه‌ر ئارام بكاته‌وه، هونه‌رمه‌ندێكی باڵابه‌رزی جوانی شیكپۆش وهه‌میشه ده‌م به‌خه‌نده له‌ژیانی ئاسایی و كاتی چڕینی گۆرانیدا، خاوه‌نی هه‌ستێكی ناسكی جوان بینی و میهره‌بان ، خاوه‌ن ده‌نگێكی هێمن و ئارام و لێوڕێژ له خۆشی پڕ چێژی كورده‌واری ، له‌كاتی چڕینی میلۆدی و تێكست به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گه‌ره‌كیه‌تی له‌ڕێی ده‌نگه ناسكه‌كه‌یه‌وه، به‌ڕۆحیه‌تی جوانی ئارامبه‌خش ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی بڕژێنێته گوێی بیسه‌ر و گوێگرانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی، له‌كاتی چڕینی به‌سته‌دا هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه ، كه‌چه‌ند میلۆدی و تێكسته‌كه‌ی كاریگه‌رییان هه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌به‌ستی بووه له‌ڕێی سیما و ڕوخسارییه‌وه له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا كردووه، به‌هه‌مان شێوه به‌خه‌نده‌ی جوان و شیرین له‌ڕوخسارییه‌وه دییه‌ی بینه‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی تێربكات له‌جوانی و ئارامیی و دڵگه‌شیی.ئه‌ویش هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاری دێرینی كه‌ركوكی كوردانه،
هونه‌رمه‌ند ( عه‌باس محه‌مه‌د سڵێمان) ناسراو به ( عه‌باسی وه‌ی وه‌ی) ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاری هونه‌رییه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و شێواز و ڕێچكه هونه‌رییه‌ی گرتۆته به‌ر،
كه‌واته یاد و یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كانی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ( شێركۆ بێكه‌س 2/5/1940_ 4/8/2013) به‌رز و به‌ڕێز بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی جوانی به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ند ( عه‌باس محه‌مه‌د) كه‌بۆیه‌كه‌مجار گوێ بیست و بینه‌ری گۆرانی (وه‌ی وه‌ی) بووه به‌وشێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند كردووه ،، ( من تائێستا كه‌سم نه‌دیوه گۆرانی بڵێت و پێ بكه‌نێ ..! هه‌ندێ له‌گۆرانیبێژه‌كانمان كه‌گۆرانی ده‌ڵێن ده‌ماری ملیان ده‌رده‌په‌ڕێت، به‌ڵام عه‌باس محه‌مه‌د زۆر به‌جوانی گۆرانی ده‌ڵێت ) (1) .
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د سڵێمان ، له ساڵی (1945) له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵای شاری كه‌ركوك هاتۆته دنیاوه، ته‌مه‌نی منداڵی له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا به‌سه‌ربردووه، ساڵی (1952) له‌قوتابخانه‌ی ( عێراقیه ) له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵا خراوه‌ته به‌رخوێندن، به‌زمانی كوردی و توركمانی خوێندوویه‌تی،
هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڕه‌ك و له‌قوتابخانه منداڵێكی ژیر و وریا‌و هێمن و خۆشه‌ویستی نێو هاوڕێكانی بووه، له‌منداڵییه‌وه حه‌زو خولیا و ئاره‌زووی خوێندنی گۆرانی هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌ڕووی مه‌قام و به‌سته‌وه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆر مه‌قامبێژ و به‌سته بێژی به‌توانای تێداهه‌ڵكه‌وتووه، لایه‌نێكی دیكه كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند داناوه‌و زیاتر كه‌مه‌ندكێشی دنیای ئاواز و مه‌قام و به‌سته و ئاشنا بێت به گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان ، ئه‌ویش به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی باوكی بووه ، شاره‌زای چڕینی مه‌قامه‌كان و به‌سته خۆشه‌كانی گه‌رمیان بووه، هه‌ركاتێك باوكی به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی مه‌قام و به‌سته‌ی بخوێندایه ، عه‌باس به‌دیارییه‌وه دانیشتووه و هه‌موو هه‌ست و نه‌ستی بۆ بیستنی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی باوكی ته‌رخانكردووه، كاتێك هونه‌رمه‌ند هه‌ست ده‌كات وه‌ك باوكی ده‌توانێ گۆرانی بخوێنێ ..! له‌نێو هاوڕێكانی گه‌ڕه‌ك و قوتابخانه‌كه‌یدا به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی گۆرانی بۆچڕیوون و دڵخۆشیی كردوون، ئه‌و هه‌واڵه زۆر به‌زوویی بڵاوده‌بێته‌وه و تاده‌گاته‌وه به‌باوكی،
محه‌مه‌د سڵێمانی باوكی كه‌سێكی كراوه‌و دنیادیده‌و خۆشیی حه‌زی له هونه‌ری مه‌قام و به‌سته چڕین بووه، زیاتر عه‌باسی كوڕی له‌خۆی نزیك ده‌كاته‌وه‌و هانی ده‌دات و پشتیوانی زیاتری لێده‌كات كه به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها ڕێنمایشی ده‌كات كه چۆن گۆرانی بخوێنێ،
سه‌باره‌ت به پشتیوانی و هاوكاری و كاریگه‌ری باوكی ، پێوه‌ندیم كرد به‌هونه‌رمه‌ند ( عه‌باس محه‌مه‌د) ه‌وه، به‌وشێوه‌یه وه‌ڵامی دامه‌وه ( من زۆر كاریگه‌ری ده‌نگخۆشیی باوكی ئازیزم له‌سه‌رم بوو، كاتێك زانی ده‌نگم خۆشه‌و توانای گۆرانی گوتنم هه‌یه زۆر هاوكارو پشتیوانم بوو، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم من له‌منداڵییه‌وه تا ئێستا كه‌سێكی خۆش به‌خت بووم به‌خۆشیی ژیاوم ، هۆكاره‌كه‌شی خانه‌واده‌كه‌م و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێدا گه‌وره‌بووم، باوكم تا هه‌ژار بوو زۆرعاشق و هۆگری مه‌قام و به‌سته بوو به‌رده‌وام به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی مه‌قام و به‌سته‌ی بۆ ده‌گوتین، به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ندبوو به‌داخه‌وه له‌هونه‌ردووركه‌وته‌وه، خۆزگه هه‌ر هه‌ژار و نه‌دار بایه تامن زیاتر چێژ‌و سوودی زیاترم لێ ببینیایه) (2) .
كاتێك هونه‌رمه‌ند ئه‌و توانا‌و به‌هره ده‌نگخۆشییه له خۆیدا ده‌دۆزێته‌وه و هاورێكانی پێی ده‌ڵێن ده‌نگت خۆشه ، هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د هه‌وڵی داوه له‌هه‌ر شوێنێك بۆنه‌یه‌ك بووبێت خۆی گه‌یاندۆتێ و به‌شدار و گۆرانی تێدا خوێندووه و سه‌رنج و هه‌ستی گوێگرانی بۆلای ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ڕاكێشاوه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی گۆرانی خوێندنه‌وه،
عه‌باس محه‌مه‌د ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ( شه‌ماڵ سائیب 1931_7/11/1986) سه‌رسام بووه به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌یی و گۆرانییه‌كانی و هه‌ندێك له‌گۆرانیه‌كانیشی له‌به‌ركردووه، ئه‌وه‌نده ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ سائیبی له‌لا خۆش و كاریگه‌ری له‌سه‌ر داناوه، تێكستی گۆرانیه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه له‌به‌ركردووه ( تازه ته‌سجیل داهاتبوومامۆستا ( مسته‌فا نه‌ریمان) ده‌یزانی كه‌ده‌نگم خۆشه‌و توانای گۆرانی گوتنم هه‌یه ، ڕۆژێك ته‌سجیلی هێناو وتی گۆرانییه‌كی شه‌ماڵ سائیب م بۆ بڵێ و تا تۆماری بكه‌م، منیش گۆرانی (هه‌ی به‌رده‌به‌رده ) م بۆ ووت له‌یه‌كێك له‌كۆپله‌كان وتم ( دڵ تۆزی ئه‌فسانه‌یه ........) من هه‌ستم پێ نه‌كرد كه به‌هه‌ڵه ده‌یڵێم ، مامۆستا مسته‌فا نه‌ریمان بۆی ڕاستكردمه‌وه و وتی هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ سائیب ده‌ڵێت ( دڵسۆزی ئه‌فسانه‌یه .....) (3) .
پێوه‌ندی هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د و نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند خالید دلێر ...!
له‌نێودنیای ئاواز‌و گۆرانیدا ،یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی هونه‌رمه‌ندێك له‌ڕووی تێكست و ئاواز‌و ده‌نگه‌وه، زۆر به‌زوویی له‌نێو خه‌ڵكدا جێگیر و په‌سه‌ندده‌بێت و به‌گوێ و ڕۆحی گوێگر ئاشناده‌بێت و له‌یاده‌وه‌رییاندا بۆهه‌میشه به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌جا هه‌رهونه‌رمه‌نده به‌گۆرانییه‌ك ( سه‌ید ڕه‌حیمی قوڕه‌یشی ، به‌گۆرانی به‌ئاسمانه‌وه ئه‌ستێره‌م دیوه، عوسمان عه‌لی به‌گۆرانی شه‌وی به‌رات ، محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام به‌گۆرانی ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش و ...تاد ) هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د به‌یه‌كێك له‌ئاوازو تێكسته جوانه‌كانی ، نووسه‌ر و شاعیر و ئاوازدانه‌ر و سروودبێژ ( خالید دلێر 20/8/1933_16/11/2011) به‌ناوی ( وه‌ی وه‌ی) به‌ده‌نگه خۆش و ناسكه‌كه‌ی خۆی خوێندی و له‌ماوه‌یه‌كی زۆركه‌مدا بڵاوبۆوه‌و ، ئه‌و گۆرانییه بووه ناسنامه‌ی هونه‌رمه‌ند ، هه‌ندێك جار تا نه‌وترێت( عه‌باسی وه‌ی وه‌ی ) كه‌س نایناسێت..؟!
(وه‌ی وه‌ی ،وه‌ی وه‌ی
جوانێ خوابتكا بێوه‌ی
ده‌رهه‌ق به‌دڵداره‌كه‌ت
به‌سیه دڵڕه‌قی تاكه‌ی
ده‌سا بهێڵه بمژم
له‌م ده‌م و لێوانه‌ت مه‌ی
مه‌ی مه‌ی مه‌ی مه‌ی
زۆر په‌رێشانم بۆ مه‌ی ،،،،)(4).
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته (13) به‌هار و مێردمنداڵێكی جوانی ڕووخۆشی ده‌نگخۆشیی ناسك ڕۆژانه به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی زیاتر ده‌رده‌كه‌وت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌نگی ناسكی پڕچێژی ئاشنا ده‌بوون، ده‌با بزانین ئه‌و ده‌نگه خۆشه له‌زاری مێردمنداڵێكه‌وه چۆن به‌رگوێی هونه‌رمه‌ند ( خالید دلێر) كه‌وتووه‌و خوێندنه‌وه‌و هه‌لسه‌نگادنی بۆ ئه‌وده‌نگه چی بووه؟
هونه‌رمه‌ند و شاعیر و ئاوازدانه‌ر (خالید دلێر) له‌یاده‌وه‌رییه‌كانیدا باس له‌وڕۆژگاره ده‌كات بۆیه‌كه‌مجار ئاشنا بووه به‌و ده‌نگه خۆشه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د ، بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ( كاك محه‌مه‌د عه‌باس سڵێمان له وه‌رزی زستانی ساڵی (1958) ه‌وه ناسیی، شه‌وێكیان به‌سه‌ر باره‌گاكانی ( لاوانی دیموكراتی كوردستان) ئێشكگربووم به‌پایسكله شڕه‌كه‌م به‌سه‌ریاندا ئه‌سووڕامه‌وه، له‌باره‌گای گه‌ڕه‌كی ( ئیمام قاسم ) له‌ریزی مزگه‌وتی ( نائیب) ، به‌سه‌رده‌نگێكی خۆشی ناسكدا چووم، كه‌منیان بینی ده‌نگه‌كه نه‌ما..! گوتم : ئه‌و ده‌نگه خۆشه بۆنه‌ما؟ كێ بوو ( هاتم هاتم) ی ئه‌گووت؟ ( دیاره هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د گۆرانی هاتم هاتم ی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌زا1942_ 7/8/2021) خوێندووه _ له‌هۆنراوه‌و ئاوازی شاعیری دیاری كورد ( عه‌لی عه‌بدوڵڵا سۆفی ، ناسراو به (ع،ع،شه‌ونم 1925_10/10/2020) (ج،د)، منداڵێكی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییان نیشاندام و گوتیان ئه‌مه یه‌و ناوی ( عه‌باس محه‌مه‌د) ه، له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌كه‌ركوك تیپی (هونه‌ری خه‌بات) مان هه‌بوو تیپێكی حیزبی بوو، له‌وكاته‌وه كردم به‌كۆرس له‌تیپی هونه‌ری خه‌بات و له‌ئاهه‌نگه‌كاندا به‌شداری ئه‌كرد و له‌م دواییه‌ش دا سروودی ( پارتی ) م ئه‌دایێ و به‌جوانی ئه‌یگووت،
سه‌باره‌ت به‌دانانی هۆنراوه‌و ئاوازی گۆرانی وه‌ی وه‌ی ( خالید دلێر) ی شاعیر و ئاوازدانه‌ر ده‌ڵێت ، ساڵی (1972) شڕه ئۆتۆمبێلێكم هه‌بوو، ته‌نیا ئه‌چوومه سلێمانی منداڵه‌كانم بهێنمه‌وه ، له‌ڕێگا كۆپله‌ی یه‌كه‌می (وه‌ی وه‌ی) دانرا، ده‌سبه‌جێ هونه‌رمه‌نده‌كه‌شم هاته‌وه بیر ، ئه‌وگۆرانییه ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌نگ و پله‌ی ده‌نگی ( عه‌باس محه‌مه‌د سڵێمان) ئه‌گونجێ، گۆرانییه‌كه‌م زۆر له‌لا خۆش بوو ، بڕیارمدا بیكه‌م به‌و گۆرانییه‌ی له‌ده‌مێكه‌وه پێوه‌م بیهێنمه ژیانه‌وه، له شوباتی ساڵی (1976) ( تیپی مۆسیقای سلێمانی) بۆ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ( عه‌باس محه‌مه‌د سڵێمان ) تۆماریان كرد ، كه‌دوایی به ( عه‌باس وه‌ی وه‌ی) ناوی ده‌ركرد) ( 5).
مێژووی ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1958) وه ده‌ست پێده‌كات و هێدی هێدی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت به‌ره‌و دنیای ئاواز و مه‌قام و به‌سته ڕه‌سه‌نه‌كانی هونه‌ری كوردی ، وه‌ك گه‌نجێكی خاوه‌ن به‌هره‌و توانایه‌كی ده‌نگخۆشیی و ده‌نگ زوڵاڵی هونه‌رمه‌ند به‌شداری له كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كان، له‌بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له‌شاری كه‌ركوك دا ده‌كات و رۆژ به‌ڕۆژ ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی به‌جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێنێت ولای خه‌ڵكیش هونه‌ره‌كه‌ی په‌سه‌ند و دڵ‌نشین ده‌بێت،
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د له‌دیدارێكدا به‌ڕاشكاوی باس له سه‌ره‌تای هاتنه ناو دنیای هونه‌ر وپشتیوانی و هاوكاری مامۆستا (خالید دلێر ) ده‌كات و ده‌ڵێت ( له‌ساڵی 1958 مامۆستا خالید دلێر له‌بۆنه‌یه‌كدا گوێی له‌ده‌نگم بوو كه گۆرانیم ئه‌چڕی ، گۆرانی هاتم هاتمی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ڕه‌زام ئه‌خوێند زۆری پێ‌خۆش‌بوو، له‌وكاته‌وه بووه هانده‌رو و پشتیوانم، دواتر له‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا به‌شداریم كرد، كه‌واته به‌ته‌واوی له‌ساڵی (1958) وه من به‌ته‌واوی خزاومه‌ته نێوبواری هونه‌ری گۆرانیبێژی) (6).
هونه‌رمه‌ند له‌و ساته‌وه بۆته ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر و به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیی و پشتیوانی مامۆستا خالید دلێر ، وه‌ك ده‌نگخۆشێكی شاره‌شیرینه‌كه‌ی كه‌ركوك به‌رده‌وامی داوه به‌كاروانی هونه‌ری ، ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك به‌ناو وێنه فۆتۆگرافییه‌كانی هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د دا بكه‌ین ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌سه‌لیقه و عاشق به‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانییه زۆر زوو تێكه‌ڵاوی هونه‌رمه‌ندان و تیپی مۆسیقا بووه و وێنه‌كان گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن كه عه‌باس محه‌مه‌د له‌سه‌ره‌تای ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه تا ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری وه‌ك گه‌نجێكی به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆش هه‌ست و نه‌ستی گوێ‌گران و ئاماده‌بووانی سه‌رسام كردووه.
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د و تیپی مۆسیقای سلێمانی...
تیپی مۆسیقای سلێمانی هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له‌ساڵی (1967) مێژوویه‌كی لێوان لێو له خه‌بات و تێكۆشانی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و هاوچه‌رخ ، خه‌رمانێك له به‌خششی هونه‌ری پاك و دڵ‌نشین ، ئه‌ویش به‌هه‌وڵ و ماندوبوونی دڵسۆزانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تیپه‌كه به‌گشتی ، هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د له ساڵی (1975) ڕووده‌كاته تیپی مۆسیقای سلێمانی و دوای تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌نگه زوڵاڵ و خۆشه‌كه‌ی ده‌بێته ئه‌ندامی تیپی ناوبراو،
تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌ساڵی (1976) دوو گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د تۆمارده‌كه‌ن ، گۆرانییه‌كانیش بریتی بوون له :
یه‌كه‌م / جوانی سه‌ره‌ڕێ ، له‌هۆنراوه‌و ئاوازی ( خالید دلێر) ، ئاماده‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا هونه‌رمه‌ند ( خالید سه‌ركار) ،
( بۆیه‌ك شه‌و لای دایه ئه‌م دێیه ڕێی وێڵم
به‌یانی ڕۆژهه‌ڵهات ،سوار ئه‌بم جێی دێڵم)
مامۆستا خالید دلێر جارێكی دیكه ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ئه‌و ئاوازه‌ی داناوه و دوای ساڵانێك تۆماركرا ( له‌زستانی ساڵی (1956) ماڵمان له‌گه‌ڕه‌كی ( ئیمام قاسم ) بوو، له‌لای چاڵێكه‌وه‌كه‌به‌رده‌مه‌كه‌ی زستانان ئه‌كرا به سڵق و توور ، له‌وخانوه‌دا ئاوازی گۆرانی ( بۆجوانی سه‌ره‌ڕێ) م دانا، كه هۆنراوه‌كه هی مامۆستا ( گۆران) ه ، ئه‌م گۆرانییه (20) ساڵی ڕه‌به‌ق له‌مێشكی مندا ژیا‌و تۆمارنه‌كرا، تا له‌شوباتی (1976) تیپی مۆسیقای سلێمانی بۆ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ( عه‌باس محه‌مه‌د سڵێمان ) تۆماریانكرد) (7).
دووه‌م/ گۆرانی وه‌ی وه‌ی ، له‌هۆنراوه‌و ئاوازی ( خالید دلێر ) و ئاماده‌و دابه‌شكردنی مۆسیقا هونه‌رمه‌ند
( خالید سه‌ركار) بووه، ئه‌م گۆرانییه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ده‌نگی دایه‌وه‌و بووه ناسنامه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د، سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی تێكست و ئاوازه‌كه‌ی عه‌باس محه‌مه‌د ده‌نگخۆش له‌ده‌رگای یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌داو پێمان ده‌ڵێت ( به‌رله‌تۆماركردنی ئه‌و گۆرانییه (وه‌ی وه‌ی) من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ مامۆستا خالید دلێر زۆر خۆش‌بوو، ڕۆژێك ووتی عه‌باس ئاواز هۆنراوه‌یه‌كی جوان و ناسكم هه‌یه ده‌توانی بیخوێنی، منیش پرۆڤه‌م له‌سه‌ر ئاواز‌و تێكسته كرد و هه‌ستم كرد ئاواز‌و هۆنراوه‌یه‌كی ناسك و خۆش وپرچێژ بوو ، له‌چینی به‌رزدا ئه‌وترێت، كه ئاوازه‌كه بۆمامۆستا خالید دلێرخوێند زۆری به‌دڵ بوو، ئیتر ئه‌و ئاوازه‌م له‌لامایه‌وه هه‌تا تیپی مۆسیقای سلێمانی، به‌وشێوه جوانه بۆیان تۆماركردم،گۆرانییه‌كه چووه ناوخه‌ڵكه‌وه، به‌هه‌ست و گوێی هۆگرانی هونه‌ر ئاشنابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی من خه‌ڵكی كه‌ركوكم و ئه‌وگۆرانیه‌ش له‌ناو كه‌ركوك و كوردستان به‌گشتی ناوبانگی ده‌ركرد، ته‌نانه‌ت گۆرانیبێژه توركمانه‌كانیش له‌سه‌ر هه‌مان ئاواز به‌تێكستی توركمانی ئه‌یان وته‌وه) (8).
گۆرانی وه‌ی وه‌ی ، تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك به‌شێوه‌ی ( ڕه‌ش و سپی) تۆماریانكرد ،ئه‌و گۆرانییه بووه وێردی سه‌رزاری گه‌وره‌و بچوك ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م ئاوازه‌كه خۆش و پرچێژی هونه‌ری بوو ، هه‌م تێكسته‌كه‌ش ئاسان و به‌ڕۆحی گوێگر ئاشنابوو زوور له‌به‌رده‌كرا، له‌هه‌مان سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆحیه‌تی گوێگر دانابوو، له‌ناو بازار و دوكانی كوتاڵ فرۆشه‌كاندا جۆر قوماشێك بۆ جلی كوردی ئافره‌تان كه‌تبووه بازاره‌وه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و شیرینی گۆرانییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د ناویان نابوو ( قوماشی وه‌ی وه‌ی).
ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌ووردی له سه‌ركه‌وتنی گۆرانی وه‌ی وه‌ی بڕوانین، جیا له‌به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی عه‌باس محه‌مه‌د و جوانی میلۆدییه‌كه‌و شیرینی تێكسته‌كه كه‌ئه‌وانه به‌شێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنی گۆرانییه‌كه بوو، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین لایه‌نی دووه‌م ، ئه‌ویش ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقا و پێشكه‌ی گۆرانییه‌كه‌یه كه هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( خالید سه‌ركار) به‌وكاره جوانه هه‌ستاوه ، هه‌روه‌ها شێوازی تۆماركردنه‌كه‌ش له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه ستۆدیۆیه‌كی شیاو و نه‌ئامێری تۆماركردن به‌و شێوه‌ی ئێستا نه‌بووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ژارییه ته‌كنه‌لۆجیایه جێگه‌ی ستایش و ده‌ست خۆشییه بۆ هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) كه‌ئه‌و به‌رهه‌مه جوانانه‌ی به‌وشێوه هونه‌رییه به‌رزه تۆماركردووه، عه‌باس محه‌مه‌د به‌ئه‌مانه‌ته‌وه باس له‌وكاتی تۆماركردنه‌ده‌كات( ئه‌وكاته ستۆدیۆی باش نه‌بوو ، شێوازی تۆماركردن وه‌ك شێوه‌ی ئێستا نه‌بوو، ده‌بوو هه‌موو تێكسته‌كه به‌یه‌كجار بڵێیت،له‌كاتژمێر (12) ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستمان كرد به‌تۆماركردنی گۆرانیه‌كه به‌رده‌وام بووین تا كاتژمێر(10) ی شه‌و واته ده‌كاتژمێر سه‌رقاڵی تۆماركردن بووین ، هونه‌رمه‌ند كاك ( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی) به‌رێوه‌به‌ری تۆماركردنی به‌رهه‌مه‌كه بوو ، به‌هیچ شێویه‌ك نه‌یده‌هێشت به‌كه‌م و كوڕی تۆماربكرێت،ده‌بێت به ئه‌مانه‌ته‌وه ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندان سه‌لاح ڕه‌ووف و دلێر ئیبراهیم و خالید سه‌ركار و هه‌موو هونه‌رمه‌نده ئازیزه‌كانی تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌رز بنرخێنم چونكه هه‌موویان پێكه‌وه ڕۆڵێكی یه‌كجار كاریگه‌رییان هه‌بوو له تۆماركردن و سه‌رخستنی ئه‌و به‌رهامانه به‌وشێوه‌یه تۆماركرا كه‌ئێستا هه‌یه‌و گوێ‌گران و بیسه‌ران پێی ئاشنا بوون) (9).
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د به‌رده‌وامه له‌كاره هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی ، تۆماركردنی به‌رهه‌م و به‌شداری چالاكییه هونه‌رییه‌كان له‌شاری سلێمانی و به‌غدا ، هونه‌رمه‌ند باوه‌ڕی به‌زۆری و بۆری نه‌بووه،هه‌رده‌م حه‌زی كردووه گۆرانیه‌ك بڵێ كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ست و توانای ده‌نگی خۆیدا بگونجێ، باوه‌ڕی به‌وه‌ش هه‌بووه كه ده‌بێت میلۆدی و تێكست زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیك بن تا له‌لای گوێگر و بیسه‌ر ئارام به‌خش و كاریگه‌ری جوان له‌سه‌ر ڕۆحی گوێگر دابنێت،
به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی هونه‌رمه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه تۆمارده‌كات، ئه‌ویش زۆر به‌زوویی له‌ناوجه‌ماوه‌ردا بڵاو بۆوه و بووه شاكارێكی جوانی هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د و نی‌پی مۆسیقای سلێمانی، ئه‌ویش گۆرانی ( خه‌وه خه‌یاڵه) یه ، هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانییه هی مامۆستا (گۆران) ه ، ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( عومه‌ر سه‌ركار) و ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقا ، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) یه،
( خه‌وه خه‌یاڵه؟ عه‌رده، به‌هه‌شته
هه‌ڵپه‌ڕكێی ژنه یا هی فریشته؟
ئامان له‌رزانه ! هاڕه‌ی له‌رزانه!
به‌سته‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێی باڵابه‌رزانه)
ئه‌م گۆرانییه‌و گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی سه‌ره‌تا به‌شێوه‌ی كاسێت بڵاوبۆوه ، دواتر له‌ساڵی (1978) ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا ، به‌شێوه‌ی ( ڕه‌نگاو ڕه‌نگ) تۆماركراو بڵاوبۆوه، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی دانانی ئه‌و ئاوازه، هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری كلارنێت( عومه‌ر سه‌ركار) ده‌ڵێت ( جارێك چاوم به‌شیعرێكی گۆران كه‌وت كه‌باسیی جوانی شایه‌كی كوردی ده‌كات ، زۆر ڕام لێ بوو و بڕیارم دا كه ئاوازێكی بۆ دابنێم، پاش ئه‌وه‌ی ئاوازی پارچه‌یه‌ك له‌هه‌ڵبه‌سته‌كه‌م دانا، هاوڕێی هونه‌رمه‌ندم كاك عه‌باس محه‌مه‌د هات بۆ سلێمانی، منیش داوام لێكردكه ئه‌م پارچه ئاوازه‌م بۆ بڵێت ، به‌ڕاستی زۆر خۆشیی وت و ئاوازه‌كه‌ش خۆش بوو ، ئیتر ئاوازه‌كه‌م ته‌واو كرد و له‌تیپی خۆمان تۆمارمان كرد و ئاوازێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌رچوو ، خۆشم لایه‌نی هونه‌ری و ناوه‌رۆكه‌كه‌شم به‌دڵه) (10).
ئێمه‌ی بیسه‌ر و بینه‌ری به‌رهه‌مه ڕه‌سه‌ن و ئارامبه‌خش و پڕ چێژه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی دڵسۆز‌و بێ خه‌وش ، ئه‌وانه‌ی كه‌مه‌به‌ستیانه خزمه‌ت به‌هونه‌ر به‌گشتی بكه‌ن ، ته‌نها ده‌نگ و تێكست و میلۆدییه‌كه ده‌ڕژێته گوێچكه‌كانمان و دییه‌مان ئارام ده‌كاته‌وه، به‌ڵام نازانین له‌پشت تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه ، هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ له‌وسه‌رده‌مه‌دا چ جه‌ورو جه‌فا و زه‌حمه‌تێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان چه‌شتووه، دڵنیابن دوای ماندوبوونێكی زۆر ئه‌وبه‌رهه‌مه هاتۆته به‌رهه‌م، سه‌باره‌ت به‌گۆرانی خه‌وه خه‌یاڵه كه‌له‌ڕێكه‌وتی (12/9/1978) له‌ستۆدیۆی ژماره(5) ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی به‌غدا، دوای مانه‌وه‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژی تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌ناو ستۆدیۆ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن ده‌بێت چی ڕویدابێت و چه‌ندجار كاره‌كه ڕاگیراوه‌و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێكراوه‌ته‌وه، خانمه ڕاگه‌یاندكار و ڕۆژنامه‌نووسی بوێر ( ئه‌حلام مه‌نسوور 1951_2013) له‌ڕیپۆرتاژه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه ئاوا باس ده‌كات ( به‌ئیمزای سێ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌چاو قایمی توانیمان له‌ده‌رگای ستۆدیۆی ژماره پێنج له‌ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی به‌غدا بده‌ین و خۆمان بكه‌ینه ژووره‌وه ، بۆماوه‌ی دوازده سه‌عات له‌ژێر ڕووناكی چل و شه‌ش پرۆژۆكتۆر و له‌نێو جوڵه جوڵ‌ی سێ كامێرا و ورته ورتی ده‌رهێنه‌ر و هه‌راو هوریایی پرۆڤه‌و تۆماركردن و دووباره كردنه‌وه و وره‌به‌رنه‌دان و گه‌رما و برسییه‌تی و به‌دزی جگه‌ره كێشان و چرپه چرپ به‌گوێی یه‌كتریدا ،توانیمان شتێكی بچوك ده‌رباره‌ی دوابه‌رهه‌می تیپێكی نازداری میلله‌تی كورد بنووسین، له تۆماركردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا له‌ناوستۆدیۆ ( 63) هونه‌رمه‌ند به‌شداربوون، (21) هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ، (7) گۆرانیبێژ و (35) كچ و كوڕ كۆرسی گۆرانییه‌كان بوون، له‌پڕ ده‌رهێنه‌ر هاواری كرد ..
ستۆپ ..!
مه‌سه‌له چییه؟
مێشێك هه‌یه.!! بیكوژن هاته سه‌ر عه‌ده‌سه‌ی كامێره‌كه
تیپی ئاده‌ن ...ده‌ی.. ئه‌مجاره گۆرانییه‌كه تۆماركراو ... ده‌رهێنه‌ر هاواری كرد ، ده‌ی ئاماده‌بن بۆئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی تر تۆماربكه‌ین ، فریاكه‌ون وه‌خت به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن...
مۆسیقاژه‌نه‌كان ده‌ستیان پێكرد، ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی مۆسیقا بجوڵێنن... هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د یش ڕاوه‌ستابوو چاوه‌ڕێی ده‌كرد گۆرانیی ( خه‌وه خه‌یاڵه) تۆماربكات...
ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌نگاو ره‌نگ ڕاوه‌ستابووینسه‌یرمان ده‌كرد ..كاك عه‌باس نه‌ختێكی له‌گۆرانییه‌كه ووت ، كامێرای ژماره(1) كوژایه‌وه....؟!
خێره .. ئه‌مجاره..؟!
ئه‌م هونه‌رمه‌نده زۆر ئاره‌قه‌ی كردووه هه‌موو ده‌م و چاوی ده‌بریسكێته‌وه ، كاكه ئاره‌قه‌كه‌ت بسڕه‌وه ...
ده‌رهێنه‌ر ڕاستی كرد .. چونكه له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كه دیار بوو جێی سمێڵ و ملی كاك عه‌باس خراپ ده‌بریسكایه‌وه ، تیپ ... ئاماده‌ن بۆ تۆماركردن ، ئیتر ئاوه‌ها ئه‌م گۆرانییه‌ش تۆماركرا و ته‌واو بوو ، به‌ڵام ئاره‌قه‌ی كاك عه‌باس تۆماركراو ته‌واو نه‌بوو ..!) (11).
ئه‌وه‌ش كێشه‌و گرفته‌كانی كاتی تۆماركردنی به‌رهه‌می هونه‌ری ، هونه‌رمه‌ند دوای به‌رهه‌می خه‌وه خه‌یاڵه ، گۆرانی ( ده‌نگی بلوێر و نایه) له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی تۆمارده‌كات ، له‌ساڵی (1979) به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مۆسیقا هونه‌رمه‌ندعه‌باس محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند( فاتمه عه‌لی) گۆرانی (ده‌نوێ ده‌نوێ )پێكه‌وه له‌و فیستڤاڵه له هۆڵی (خولد) له‌شاری به‌غدا ده‌خوێنن.
دوای تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه ناوازانه هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌ك دوور ده‌كه‌وێته‌وه ،ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند دانیشتووی شاری كه‌ركوك و له‌وێش فه‌رمانبه‌ر بووه، به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران ، ڕژێمی به‌عس فشاری خستبووه سه‌ر تیپه مۆسیقیه‌كان و هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی داوایان لێده‌كرا كه‌سروود بۆ (سه‌دام حسێن) و حیزبی به‌عس و جه‌نگی قادسیه‌ی سه‌دام بڵێن، هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د نه‌كه‌وته ژێر ئه‌و داوایه‌وه و هه‌ڵنه‌خلیسكا و خۆی به‌دوورگرت وگۆرانی بۆ ڕژێم نه‌وت ، ئه‌وتیپه مۆسیقییه‌ی كه چه‌ند ساڵه كاری هونه‌ری تێدا ئه‌نجام داوه ، تیپی مۆسیقای سلێمانی ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه له‌ژێر ئه‌و فشاره ڕۆحی و ده‌روونیه‌دا بوون بۆماوه‌یه‌ك كاره هونه‌رییه‌كانیان ڕاگرت.
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د ، له‌ساڵی (1997) ڕووده‌كاته هه‌نده‌ران و له‌وڵاتی ( ئه‌ڵمانیا ) نیشته‌جێ ده‌بێت، له‌هه‌نده‌رانیش به‌شداری ئاهه‌نگ و پرۆگرامه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ده‌كات ، له‌ساڵی (2001) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتمانی دایك ( كوردستان ) ، هونه‌رمه‌ند ئاماژه به‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت ( له‌ساڵی 2001 گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان و دووگۆرانیم له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات تۆماركرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كرا به‌كلیپ و ئه‌و دووگۆرانییه وه‌ك ئه‌رشیف له‌وێ ماوه) (12).
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ، ساڵی (2003) ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات و له‌شاری سلێمانی نیشته‌جێ ده‌بێت.
له‌ساڵی (2007) هونه‌رمه‌ند به‌هاوكاری كۆمپانیای
( چوارچرا) ئه‌لبومێكی هونه‌ری به‌ناوی ( ئازیزه‌كه‌م) كه پێكهاتووه له (8) تراك تۆماربكات ، بۆئه‌م ئه‌لبومه هونه‌رمه‌ند ( هێمن حسێن) هاوكارو پشتیوانی هونه‌رمه‌ند بووه له‌تۆماركردن و ئاماده‌كردنی مۆسیقا ، یه‌كێك له‌تراكه‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه ، گۆرانی ( وه‌ی وه‌ی) دوای چه‌ندین ساڵ، واته (31) ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر یه‌كه‌م تۆماركردنی ئه‌و گۆرانییه‌دا ، هونه‌رمه‌ند توانیویه‌تی به‌هه‌مان تۆنی ده‌نگی ناسك و خۆشیی گۆرانییه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووانه خوێندۆته‌وه، گۆرانییه‌كانی ئه‌لبومی ئازیزه‌كه‌م بریتین له :
1/كه‌مه‌ره شل شۆخ و شه‌نگ.
2/نازانم بۆچی
3/قژی زه‌ردو خاو
4/ئازیزه‌كه‌م كه‌ی دێیته‌وه
5/ وه‌ی وه‌ی
6/ گروی عیشق
7/شاژنی خه‌یاڵم
8/ هاوڕێ.
دوای پێنج ساڵ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبومی ئازیزه‌كه‌م ، جارێكی دیكه هونه‌رمه‌ند به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندی ده‌ست و په‌نجه زێڕین و مۆسیقاژه‌نی به‌توانا( دلێر حسێن) له‌ساڵی (2012) ئه‌لبومێكی دیكه تۆمارده‌كات به‌ناوی ( هاوڕێ) ، هونه‌رمه‌ند له‌م ئه‌لبومه نوێیه‌شیدا گۆرانی ( جوانی سه‌ره‌ڕێی) دووباره كردۆته‌وه،
1/ هاوڕێ ، سه‌باره‌ت به ئاوازی ئه‌و گۆرانییه له‌هونه‌رمه‌ند پرسی كه ئه‌و ئاوازه هی كێ یه؟ له‌وه‌ڵامدا وتی ( نازانم به‌ڵام من له‌به‌ڕێز تایه‌ر نه‌جمه‌دین) ه‌وه بیستوومه ، هۆنراوه‌ی ( نه‌جم هۆگر) .
2/ جوانی سه‌ره‌ڕێ ، هۆنراوه‌ی ( گۆران ) ، ئاوازی ( خالید دلێر).
3/ خانم ، هۆنراوه‌ی (ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د) ، ئاوازی فۆلكلۆری گه‌رمیان.
4/ په‌شیمانی ، هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( شه‌ماڵ سائیب).
5/ده‌روێشی عه‌شق، هۆنراوه‌ی (وشیار ئه‌حمه‌د) ، ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( نوره‌دین جاف).
6/ عه‌شقی شێتانه ، هۆنراوه‌ی ( ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د) ، ئاوازی هونه‌رمه‌ند ( دلێر حسێن) .
7/ دڵه‌ی هه‌ژار ، هۆنراوه‌ی ( هۆگر گۆران عه‌بدوڵڵا) ، ئاوازی ( قادر مه‌ردان).
8/ یاری تۆراوم ، هۆنرا‌وه و ئاوازی ( خالید دلێر) .
سه‌رجه‌م كاری ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقای ئه‌لبومی (هاوڕێ) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ( دلێر حسێن) ه‌وه ئه‌نجامدراوه.
هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د دوای ساڵانێك له‌خزمه‌تكردن به هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی، جیا له‌تۆماركردنی گۆرانی سۆزداری ، سروودێك به‌ناوی ( شه‌هیدان) به‌هاوكاری تیپی مۆسیقای سلێمانی خوێندویه‌تی، ئه‌م سرووده له‌ئاوازو هۆنراوه‌ی ( خالید دلێر) ه، هه‌روه‌ها جیا له‌و گۆرانیانه‌ی له‌ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆماری كردوون ، چوار كلیپیشی بۆتۆماركراوه له‌كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كاندا په‌خش ده‌كرێن.
بۆمه‌به‌ستی زیاتر ناساندنی كار و به‌رهه‌م و ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د، داوام له برای هونه‌رمه‌ند مامۆستا ( دلێر حسێن) كرد ، له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی مۆسیقیی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ند بكات ، ( هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د گۆرانیبێژێكه توانیویه‌تی ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی به‌پێی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تیایدا ژیاوه به‌ده‌ستی بهێنێت وه‌ك ته‌قلیدكردنه‌وه‌ی گۆرانیبێژانی ده‌وروبه‌ر ، واته له‌نه‌ته‌وه‌كانی تر ( عه‌ره‌ب و تورك و هه‌تا هه‌ندێك له‌فارسه‌كانیش) به‌ڵام ئه‌و زیاتر له تورك و عه‌ره‌ب سوودی وه‌رگرتووه ، كه‌چۆن مه‌قام بڵێن و مه‌قام بناسنه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د سوودی لێ وه‌رگرتوون و له‌ناو كوردیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌ری دوو شوێنی له‌سه‌ره، كه‌من به‌خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی مۆركه‌كانی مۆسیقای كوردی ده‌زانم ، زیاتر وه‌كو گۆرانی ، ئه‌ویش ( كه‌ركوك و كۆیه) یه چونكه له شاری كه‌ركوك مۆركێك هه‌یه تێكه‌ڵه له‌هه‌موو ئه‌و مۆسیقایانه‌ی كه‌كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر مۆسیقای كوردی و ، كوردیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه ، وه شاری (كۆیه) ش به‌یه‌كگه‌یاندنی مۆركه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ولێر و هه‌تا رۆژهه‌ڵاتیش وه‌هه‌روه‌ها باكور و ڕۆژئاواش ، ئه‌و دوو شوێنه به‌خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی مۆركه‌كانی ده‌زانم ، هه‌موو مۆركه كوردییه‌كان له‌ودوو شوێنه‌دا ( كه‌ركوك و كۆیه) ده‌بینی ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌د عه‌باس محه‌مه‌د داناوه و ، وایلێكردووه شاره‌زاییه‌كی زۆرباش په‌یدابكات له‌گۆرانی خوێندن و ئه‌داكردنی گۆرانی ، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كۆنترۆڵی گۆرانی گوتنی خۆی بكات، هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د من به‌وشێوه‌یه‌ده‌بینم گۆرانیبێژێكی خۆڕسكه و خۆی خۆی پێگه‌یاندووه ، سوودێكی زۆری له‌چوارده‌وری خۆی بینیوه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست و پێویستی بووه به‌ده‌ستی هێناوه ، گرنگترین شت له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند كاك عه‌باس ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مۆركه‌كانی پاراستووه، كه كوردی ئه‌ڵێت ، به‌ڕاستی كوردی ئه‌خوێنێ ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت عه‌ره‌بی یان توركمانی بڵێ ده‌توانێ وه‌ك ئه‌وان بخوێنێ ) (13).
هونه‌رمه‌ندی ڕووخۆش و خاوه‌ن سه‌لیقه‌ی جوانی هونه‌ری ،جیا له‌وه‌ی عاشقی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی بووه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ڕووی سۆزدارییه‌وه كه‌سێكی عاشق بووه، له‌رێی عه‌شقێكی پاكه‌وه ، له‌كۆتایی ساڵی (1975) ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و به‌ربوومی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شییه ، په‌روه‌ردگار (3) كوڕی پێ به‌خشییه‌وه و هه‌رسێ كوڕه‌كانی هونه‌ردۆستن ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ست و ڕۆح شیرین و میهره‌بان و خاوه‌ن گه‌رووه عاشقانه‌یه له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌ژی، وێڕای هیوای به‌رده‌وامبوون له ڕێگاپیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر ، ته‌ندروستی باش و ژیانێكی پڕ خۆشه‌ویستی و ئارامیی بۆ ده‌خوازم.
جه‌مالی ده‌لاك ( 11/8/2022) هه‌ولێر.
سه‌رچاوه:
و 3 و8 و 9 ) به‌رنامه‌ی گۆرانییه‌كی تۆ ( ڕووخۆشێكی ده‌نگ بێگه‌رد) ئاماده و ده‌رهێنانی ( شوان تالیب) كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس (2014) .
(2) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌باس محه‌مه‌د ، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی (8/8/2022)
( ج،د).
(4 و 5 و 7) كتێبی خالید دلێر ، هۆنرا‌وه و نۆته‌ی سروود و گۆرانییه‌كان و هه‌ندێ له‌نووسینی هونه‌ری و بیره‌وه‌رییه‌كانی ، كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ند (وریا ئه‌حمه‌د) ساڵی (2015) لاپه‌ڕه ( 231) ، لاپه‌ڕه(21 و 33).
(6) گۆڤاری هونه‌ری نوێ ، ئا: زانیار سه‌ردارقڕگه‌یی، لاپه‌ڕه(37) ، تكایه ببوورن زۆرگه‌ڕام ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بوو تائاماژه‌ی پێبده‌م(ج،د).
(10 و 11) تۆمارێك ده‌رباره‌ی تیپی مۆسیقای سلێمانی ، ریپۆرتاژ ( ئه‌حلام مه‌نسوور ) گۆڤاری به‌یان ژماره(52) تشرینی دووه‌می ساڵی (1978) لاپه‌ڕه( 98) و (87)..
(12) ڕوخسار و ئه‌زموون ، بیبلۆگرافیای هونه‌رمه‌ندان ، ئاماده‌كردنی ( ئیسماعیل كوێستانی ) به‌شی دووه‌م.
(13) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند ( دلێر حسێن) رێكه‌وتی ( 17/7/2022) دواتر له‌ڕێی نامه‌ی ده‌نگیه‌وه ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی بۆناردم (ج،د).
سوپاس و پێزانینم بۆ مامۆستا و هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، خالید سه‌ركار ، دلێر حسێن و حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركوكی) به‌زانیارییه‌كانیان هاوكارم بوون، جه‌مالی ده‌لاك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.