Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:43

ژمارەیەک ڕێنمایی لە تشرینییەکانەوە بۆ خۆپێشاندانی هەفتەی داهاتوو

کوردستان TV
100%

تشرینییەکان ژمارەیەک ڕێنماییان لەسەر خۆپێشاندانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بڵاو کردۆتەوە و جەخت لە خۆپێشاندانێکی ئاشتییانە دەکەنەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک بزووتنەوەی تشرینی 9 ڕێنمایی تایبەت بە خۆپێشاندانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هاتووە کە "جەخت لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە هەموو قۆناغێک دەکەینەوە، خۆپێشاندان زیان بە موڵک و بەرژەوەندی گشتی و تایبەت نەگەیەنێت."

داوا لە لایەنەگرانیشی دەکات کە لەدوای هیچ بانگەوازێکەوە هێرش نەکەنە ناوچەی سەوز و لەژێر هیچ بیانوویەک نەچنە ئەو ناوچەیە، لەپێناو دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن بە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.

جەختیشی کردۆتەوە کە تەنیا ئاڵای نیشتمانی عێراق هەڵبکرێت، ئەو جیاوازییانە وەلابنرێن و کە پشکپشکێنە و گەندەڵی گرەوی لەسەر دەکەن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان ڕادەسپێرین بە پاراستنی سەلامەتی خۆپێشاندەران.

دووپاتیشی کردۆتەوە کە ڕێبازی تشرینی بەردەوام دەبێت و کە لەسەر ئیرادەی ڕاستەقینەی زۆرینەی گەلی عێراق سیستەمی پشکپشکێنە و گەندەڵی ڕەت دەکەنەوە.

بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە حکوومەتی ئێستا لە بەڵێنەکەی پاشگەزبووەتەوە، بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی خۆپێشاندەران بەبێ سزا و پشتگوێخستنی دۆسیەی چالاکوانانی بێسەروشوێنکراو.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە کاتژمێر 11ـی بەیانی ڕۆژی شەممە 01ـی 10ـی 2022 خۆپێشاندان لە گەڕەکی تەحریر دەستپێدەکات.

ئەم ڕێکەوتەی کە دیاری کراوە بۆ خۆپێشاندان هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 4 ساڵ بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.