Erbil 24°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 21:25

سه‌رۆك وه‌زیرانی سعوودییه‌ دیاری كرا

کوردستان TV
100%

شای سعوودییه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م فه‌رمانێكی شاهانه‌ی ده‌ركرد به‌ دیاریكردنی‌ شازاده‌ی جێنشین‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌ شاهانه‌كه‌ی شای سعوودییه ‌شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ‌شازاده‌ی جێنشین به‌ فه‌رمی ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی سعوودییه‌.‌

فه‌رمانه‌ شاهانه‌كه‌ هه‌روه‌ها ناوی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌شی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شازاده‌ی جێنشین دیاری كردووه‌ كه‌ تێیدا شازاده‌ خالید بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزیش دیاری كراوه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی تری كابینه‌كه‌ش دیاری كراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.