بەیانیی ئه‌مرۆ سێشەم له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێكى ديكه‌ی پێداويستیيه‌كانی سەنگەری پێشمەرگە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دابین كراوە، ڕاده‌ستى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه كرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا هه‌ريه‌ك له ليوا ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌جى ساڵح به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى سه‌ربازیی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو ليواى ڕوكن هۆشمه‌ند حه‌يده‌ر و نه‌جمه‌دين عومه‌ر نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تى پيشمه‌رگه به‌شداربوون، هەردوولا دووپاتیان كردەوە كە ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و دابينكردنى پێداويستی و تۆكمه‌كردنى سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە كاريگه‌ريى به‌رچاوی له پاراستنى گيانى پێشمه‌رگه و تواناى به‌رگرييان، هه‌بووه.
ئه‌م پڕۆسه‌يه كۆتايی ساڵی 2021 به فەرمان و پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌ست پێ كرا.
پێداويستييه‌كان جگه له كه‌رسته‌ى به‌رگرى، پرۆسه‌ى سه‌نگه‌رسازى و بيناكردنى جێى حه‌وانه‌وه و خۆپارێزى ده‌گرێته‌وه كه بێ جياوازى و به پێى پێويست ده‌خرێنه خزمه‌ت سه‌رجه‌م ميحوه‌ر و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.