Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:49

ڤیدیۆ.. پیاوێكی هیندی 10 ساڵە قۆڵی راستی نەهێناوەتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

میدیاكانی هیندستان ڤیدیۆێكیان بڵاوكردەوە كە راهیبێك 10 ساڵ لەمەوبەر قۆڵی ڕاستی بەرز كردۆتەوە و هەرگیز نەیهێناوەتە خوارەوە وەك ڕێزێك بۆ ئەو خوداوەندەی كە دەیپەرستێت.
ئەو راهیبە هیندییە نەناسراوە لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە و لەگەڵ پەیامنێرێك قسە دەكات و دەڵێت، ماوەی نزیكەی دە ساڵە دەستی ڕاستی نەهێناوەتە خوارەوە.
لە لێدوانێكدا هەندێك لە پزیشكان ئاماژەیان بەوەكردوە كە بەهۆی ئەم هەڵوێستەوە سووڕی خوێن بۆ دەستی ڕاستی پچڕاوە و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئێستا هەست بە هیچ ئازارێك ناكات، پێشبینیش ناكرێت جارێكی تر بتوانێت دایبەزێنێتەوە.
ئەم ڤیدیۆیە كە لەم دواییانەدا لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە، زۆر بەناوبانگ بوو، لە كاتێكدا هەندێكیان پرسیاریان لە ڕەسەنایەتییەكەی دەكرد، هەندێكی دیكەشیان دەڵێن، بۆ چەند خوولەكێك ناتوانن دەست بەرز بكەنەوە، كەواتە چۆن دەتوانێت ئەو كارە بكات؟
https://twitter.com/i/status/1574672789419737089

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.