Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 15:52

نه‌وت بۆ نزمترین نرخ له‌ ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردوو داده‌به‌زێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی نه‌وت بۆ كه‌مترین ئاست له‌ ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردوو دابه‌زی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی پاشه‌كشه‌ی نرخی دۆلار و سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ڕووسیا.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 84.51 دۆلار دابه‌زی و ئه‌مه‌ش كه‌مترین ئاستی نرخه‌ له‌ ڕۆژی 14ی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێ.

نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ره‌و نزمترین ئاست دابه‌زی و گه‌یشته‌ 77.21 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێش داخستنی بازاڕه‌كان كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ 86.87 دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش بۆ 79.60 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ دوای ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه‌ هه‌ردوو جۆری نه‌وته‌كه‌ به‌ ڕێژه‌ی 5% نرخه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه‌.

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.