Erbil 11°C شەممە 03 کانونی یەکەم 04:42

مۆبایلی ئایفۆنی 14 له‌ هیندستان دروست ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری دا بۆ له‌مه‌ودوا دروستكردنی مۆبایلی ئایفۆن 14 له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ هیندستان.

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دروستكردنی مۆبایلی ئایفۆن 14 به‌ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی پێشكه‌وتوو و توانایه‌كی ئه‌منی به‌هێز دروستكراوه‌، خۆشحاڵیشین بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م مۆبایله‌ ناوازه‌یه‌ له‌ هیندستان دروست ده‌كه‌ین.

كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌ باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شاری كۆپێرتینۆ له‌ هه‌رێمی كالیفۆرنیایه‌، له‌  ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ به‌فه‌رمی مۆبایلی نوێی ئایفۆن 14ی خسته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ گۆڕأنكاری نوێ له‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ كراوه‌ و كوالێتی كامێراكه‌ی باشتر كردووه‌ و خێراییه‌كه‌شی زیاد كردووه‌ و پاترییه‌كه‌شی به‌هێزتر كردووه‌ و هه‌روه‌ها نرخه‌كه‌شی هه‌مان نرخی ئایفۆنه‌كانی پێش خۆیه‌تی.

جێی باسه‌ هیندستان دوای وڵاتی چین، به‌ دووه‌م بازاڕی مۆبایل و ته‌له‌فۆنی زیره‌ك له‌ ئاستی جیهان داده‌نرێ، دروستكردنی مۆبایل و هه‌ر ئامێرێكی زیره‌ك له‌و وڵاته‌ كه‌متری تێده‌چێت و له‌به‌ر ئه‌مه‌ كۆمپانیاكانی جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان له‌و وڵاته‌ به‌رهه‌مبهێنن.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.