Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 06:53

نەجات حەسەن: پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی لە چوار پارێزگا تەواو بووە

کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی ھەڵبژاردنی کۆنگرە بەردەوامی ھەیە و تا ئێستا ھەڵبژاردن لە چوار پارێزگا تەواو بووە و لە پارێزگاکانی دیکەش بەردەوامە و ئەمڕۆش لە چەند بازنەیەک ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بەردەوامە، ئەمڕۆ لە بازنەی لیژنەی ناوچەی فەرمانبەران لە ھەولێر و لە سنووری شێخان لە لیژنەی ناوچەی مەقلوب و لە سێمێلیش ھەڵبژاردن دەکرێت، و لەم دوو رۆژە لە بەغداش کۆتایی پێدێت.

نەجات حەسەن گوتیشی: ھەر یەکە لە پارێزگاکانی ھەڵەبجە، سلێمانی، کەرکووک و موسڵ کۆتایی بە ھەڵبژاردن ھاتووە و لقی شنگالیش تەواو بووە، ھاوکات لە ھەولێر و دھۆکیش بە پێی بەرنامەی دانراو بەردەوامە تا ئەوانیش تەواوبن، چونکە خشتەیەک دانراوە و بە پێی ئەو خشتەیە ھەڵبژاردن دەکرێت.

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.