Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:49

ڤیدیۆ.. هیندستان لە رێگای گامێشەوە كارەبا بەرهەم دەهێنێ 

کوردستان TV
100%

ڤیدیۆیەك كە لەلایەن چالاكوانانی سۆشیال میدیا لە هیندستان بڵاوكرایەوە، لەم دواییانەدا كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەركەوت كە گاكان كارەبا بەرهەم دەهێنن.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا دەردەكەوێت كە گامێشەكان لەسەر ئامێرگەلێكی هاوشێوەی ئەو ئامێرانەی كە لە یانە وەرزشییەكان بەكاردەهێنرێن، "Treadmill" بەڕێدەكەن، بۆ ئەوەی لەڕێگەی جوڵەیانەوە كارەبا بەرهەم بهێنن.
بەپێی ماڵپەڕی "ئیندیان ئێكسپرێس"، ڤیدیۆكە سەرنجی تێكەڵاوی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە كاتێكدا زۆرێك ئەو فێڵە "داهێنەرانە"یان زانیوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و بەكارهێنانی كشتوكاڵی، هەندێكی دیكەش بە هێرشكردنە سەر مافی ئاژەڵان و ئەشكەنجەدانیان زانیوە.
یەكێك لە چالاكوانان كۆمێنتی لەسەر ڤیدیۆكە كردووە و دەڵێت: داهێنانێكی سەرسوڕهێنەر و ژینگەدۆست بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.
یەكێكی دیكەش دەڵێت: ئەشكەنجەدانی بوونەوەرەكان كە ناتوانن ئازارەكانیان دەرببڕن.
https://twitter.com/i/status/1573299676526575623

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.