Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:49

له‌نه‌یشن لیگ پورتوگال سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر چیك تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ری پێنجه‌م له‌نه‌یشن لیگ هه‌لبژارده‌ی پورتوگال خاوه‌ن یه‌كه‌م نازناوی خوله‌كه‌ بووه‌ میوانی هه‌لبژارده‌ی چیك و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
له‌ گێمی یه‌كه‌م پورتوگال باشتر ده‌ركه‌وت له‌ خوله‌كی سی و سێ دیۆگۆ دالۆت گۆلی یه‌ه‌كمی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد .
له‌ دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش برۆنۆ فێرناندێز گۆلی دووه‌می بۆ پرتوگال تۆمار كرد ، له‌ یه‌كه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراودا ناوبژیوان لێانیكی سزای بۆ هه‌لبژارده‌ی چیك هه‌ژمار كرد به‌لام پاتریك چیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو تۆپه‌كه‌ی فرێدایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆلی خاوێن له‌ سوودی پرتوگال ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌میش پرتوگال به‌رده‌وام بوو له‌ پێشكه‌ش كردنی ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی په‌نجاو دوو دیۆگۆ دالۆت گۆلی دووه‌می خۆی و سییه‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی له‌یاریه‌كه‌ تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی هه‌شتاو دووش دیۆگۆ گۆتا گۆلی چواره‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو یاریش به‌م ه‌ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و پرتوگال سێیه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو به‌ ده‌ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ ، هه‌لبژارده‌ی چیكیش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به‌ چوار خال له‌ پله‌ی چواره‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌كه‌ی دێت .
        


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.