Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:57

خەزعەلی: چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێنێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ هەینی 23ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، ئامادەین کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێنینەوە.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە نیوەی مافی پێکهاتەی شیعە بدات بە ڕەوتی سەدر بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت.

ڕاشیگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕینی کاندیدی سەرۆک وەزیران.

خەزعەلی جەختیشی کردەوە کە "لەو باوەڕەدام کە محەمەد شیاع سودانی ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە کاندیدبوونی بۆ سەرۆک وەزیران بکشێنێتەوە.

هاوکات ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوەش دا کە ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمان نادەستورییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.