Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 05:28

نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى يادى ڕۆژى نيشتمانيى سعووديه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ينى 23ـی 09ـی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى 92 ساڵه‌ى ڕۆژى نيشتمانيى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌دا كرد كه‌ له‌لايه‌ن كۆنسوڵخانه‌ى گشتى سعووديه‌وه له‌ هه‌ولێر سازدرا.

نێچيرڤان بارزانى به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ پيرۆزبايى له‌ خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز و جێنشينى سعووديه‌ مير محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ خواستن.

لاى خۆيه‌وه‌ كونسوڵى گشتيى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ له‌ هه‌ولێر، خۆشحاڵى و پێزانينى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى سعووديه‌ى به‌ به‌شداريى نێچيرڤان بارزانى له‌م بۆنه ‌نيشتمانييه‌ى وڵاته‌كه‌ياندا نيشان دا و سوپاسى هاتنى بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ كرد.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.