Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 05:26

وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 23ـی 09ـی 2022، چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بڕیارە کە بڕەپارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەکی دوا بڕەپارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتیە لە 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هەزار دینار و  لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و دوای وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت کە پارێزگای سلێمانی 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار و پارێزگای هەولێر  22 ملیار و 687 ملیۆن دینار و پارێزگای دهۆک 3 ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.