Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 05:59

مسته‌فا كازمی: ئه‌و كه‌سه‌مان ده‌ستگیر كرد‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران و كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراقی ده‌كوشت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی مه‌ترسیدار و گرینگی ڕاگه‌یاند كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانی ناوخۆی عێراق.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌سێكی گرینگمان ده‌ستگیر كرد كه‌ فه‌رمانبه‌ری یه‌كێك له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بووه‌، دانی به‌ كوشتنی چه‌ندین خۆپیشانده‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری عێراقی داناوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و قۆناغ به‌ قۆناغ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین كۆتایی به‌ دیارده‌ی هه‌ڵگرتن و بوونی چه‌ك له‌نێو ماڵان بهێنین‌

جێی باسه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕۆژی دووشه‌می ڕابردووه‌وه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نێو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ وتارێك پێشكه‌ش بكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.