Erbil 27°C دووشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:46

ئه‌مڕۆ پێشمەرگە لە بناری چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە بناری چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامیان دەدات بۆ کێوماڵ کردنی ئەو ناوچانەی گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستانی لێ دەکرێت، ئەمڕۆ پێنجشه‌م لیوای 14ی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە بناری چیای قەرەچووغ ئەنجام دا.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوای 14ی پیادە کێوماڵی گوندەکانی (گاور، کەنداڵ، گردەشین، مەلا ئاغا و کەپەنەڕەش)یان لە بناری چیای قەرەچووغ کرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئامانج له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ سەقامگیری ئەمنی زیاتره‌ بۆ ناوچەکە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەنە خەڵک کە ناوچەکە ئارامە و ئاسایشی تەواوی هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.