Erbil 18°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 15:45

بزانه‌ بارانبارین تا كه‌ی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی عێراقی ئاشكرای كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ تا سبه‌ی هه‌ینی كه‌شوهه‌وای باراناوی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ردوامی هه‌بێت.

سادق عه‌تییه‌ شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا له ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیان هه‌بێت و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جیاوازیش باران ببارێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پێشبینی كراوه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك باران ببارێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ناسه‌قامگیرییه‌ی كه‌شوهه‌وا و بارانبارینه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تا سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وامییان ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوێنێ چوارشه‌مه‌وه‌ كه‌شوهه‌وای پایزه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه‌ و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش باران باریوه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌ته‌واوی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.