Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 06:53

ڕكابه‌ریيه‌كانی جامی لیڤێر بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ له‌نده‌ن ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%


سبەی هەینی ڕكابەریەكانی جامی لیڤێر لە یاری تێنسی سەرزەوی لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا دەستپێدەكات و تا یەكشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەم پاڵەوانێتیە ساڵانە لە نێوان هەردوو تیپی تێنسزانانی ئەوروپاو جیهان ڕێكدەخرێت، بەڵام ئەمساڵ پاڵەوانێتیەكە تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ڕۆجێر فیدرێر تێنسزانی و بەناوبانگی سویسری و خاوەنی بیست نازناوی گراندسلام بڕیاریداوە لە دوای بەشداریكردنی لەم پاڵەوانێتیە بە یەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت.
 هەریەك لە ڕافائێل نادالی ئیسپانی و نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و ئاندی مۆرای بریتانی و ستێفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی و كاسپێر ڕودی نۆروێژی شان بە شانی فیدرێر لە ڕیزی تیپی ئەوروپا بەشداری لە پاڵەوانێتیەكە دەكەن، تیپی تێنسزانانی جیهانیش پێكدێت لە فیلیكس ئوگێر ئیلیاسیمی كەنەدی و دیێگۆ شوارتزمانی ئەرژەنتینی و ئەلێكس دی میناوری ئوستڕالی و تایلۆر فریتزو جاك سۆك و فرانسیس تیافۆی ئەمەریكی.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.