Erbil 14°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 17:20

ئێستا له‌ هه‌ولێر چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرینگ جێبه‌جێ ده‌كرێن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ناوی چه‌ندین پڕۆژه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ پارێزگای هه‌ولێر‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبن.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر، لەچەندین گەڕەک ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات.

پڕۆژەکانیش پێکدێن لە :-

1-  قیڕتاوکردنی شەقامێکی 60 مەتری لەنێوان شەقامی 120 مەتری خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش.

2-  نۆژەنکردنەوەی کیربستۆن و شۆستەی شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی کوێستان.

3- چاکردنەوەی یاریی منداڵان و یارییە وەرزشییەکان.

4- - ٲ، دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان پێنجی حەسارۆک.

4-  ب، قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری پێنجی حەسارۆک بەرامبەر مزگەوتی بیلال خەیلانی.

4-  ج، قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگە.

5-  قیڕتاوکردن لە جۆری دەبڵ دریسینگ بۆ گۆڕستانی کەسنەزان قۆناغی یەکەم.

6- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە.

7-  کۆنکرێتکردنی کۆڵانی تەنیشت یاریگا و بەشێک لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات + قیڕتاوکردنی پێش بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر+ نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی ژمارە (112) نزیک مزگەوتی کوێتی لە گەڕەکی تەیراوە.

8- قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی فەرمانبەران کەرتی هەشت هەزار قۆناغی دووەم.

9- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی پێجی حەسارۆک.

10- دروستکردنی سایدێکی شەقامی 100 مەتری نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک.

11- نۆژەنکردنەوەی یاریی منداڵان + کورسی و سەبەتەی زبڵ لە پارکی سامی عه‌بدوڕه‌حمان.

12-  قیڕتاوکردنی دوو شەقام لە ناو پێشانگاکان لە پیشەسازی باشوور نزیک چوار ڕیانی مەخموور و تێکدان و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان نزیک بەنزینخانەی شێر.

13-  دانانی تۆڕی نوێی ڕۆناکی لە شەقامی 100 مەتری و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سوڕانەوەی شەقامی مەخموور بەرامبەر ناوچەی پیشەسازی باشوور و لادانی تاسەی کۆنکرێتی بەردەم سوپەرمارکێتی بی ئاڕ زێد، فراوانکردنی سایدی ژێر تونێلی شارەوانی و دانانی کیربستۆن بۆ دوورگەی ناوەندی.

لەماوەی ڕابردوو دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا جێبەجێ کراون بەتایبەت لە گەڕەکە هەژار نشینەکان، لە داهاتووشدا بەدەر لەم پڕۆژانە کار دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە.

 

 

 

 

 

 

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.