Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:53

ئافرەتێك بەنیازە سكاڵایەكی دەستدرێژی سێكسی لە دژی ترەمپ تۆمار بكات

کوردستان TV
100%

ژنێك كە زیاتر لە چارەك سەدەیەك لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكای بە دەستدرێژیكردنە سەری تۆمەتبار كردبوو، بەنیازە سكاڵایەكی نوێ لە دژی تۆمار بكات.
لەوبارەیەوە ترەمپ رەتیدەكاتەوە دەستدرێژی كردبێتە سەر كارۆل و تۆمەتباری كردووە بە هەڵبەستنی تۆمەتی دەستدرێژی بۆ فرۆشتنی كتێبەكەی.
مێژووی داواكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەكان و كارۆل ترەمپی تۆمەتبار كردووە بەوەی دەستدرێژی كردووەتە سەری لەكاتێكدا كە گەشەپێدەری خانووبەرە بووە لە ویلایەتەكەدا.
لەلایەن خۆیەوە رۆبێرتا كاپلان، پارێزەری كارۆل لە نامەیەكی 8ی ئابدا نووسیویەتی كە نووسەر بەنیازە لە 24ی ئەم مانگەدا سكاڵا تۆمار بكات، كاتێك یاسای رزگاربووانی گەورەساڵانی نیویۆرك دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.