Erbil 26°C چوارشەممە 05 تشرینی یەکەم 21:12

واده‌ی بارینی باران له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی واده‌ی بارینی بارانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاشكرا كرد كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێت.

سادق عه‌تییه‌ شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا نیشانه‌كانی وه‌رزی پایز له‌ ته‌واوی عێراق به‌دیار ده‌كه‌وێت و كه‌شوهه‌وا به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت و گه‌رما ڕوو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كات.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نمه‌باران له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و ئه‌نباڕ و به‌غدای پایته‌خت ده‌بارێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهوای پارێزگاكانی باشووری عێراقیش، سادق عه‌تییه‌ گوتی: به‌رزی ڕاده‌ی شێ له‌ پارێزگاكانی باشوور تا كۆتاكانی شه‌وی هه‌ینی به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وه‌ كه‌شوهه‌وای وه‌رزی پایزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات، پارێزگاكانی باشووریش له‌ ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.