Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:32

تەرمی كه‌سایه‌تی دیارى فەیلى و تێکۆشەری دێرین یه‌دوڵڵا فه‌یلی لە شاری هه‌ولێر بەخاک سپێردرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2022.9.20، بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانى، بەرپرسى لقى2ى پارتى و ئاکۆ چاوشین، بەرپرسى ڕێکخراوە جەماوەرى و پیشەییەکانى پارتى و دیاری حوسێن، ئەندامى ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك _ گەرمیان و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادیران و کەسوکار و خانەوادەکەی، لەمەراسیمێکی شایستەدا تەرمی یه‌دوڵڵا فه‌یلی، کەسایەتى دیارى فەیلى و تێکۆشەرى دێرینى گەلەکەمان و ئەندامى پێشووى سەرکردایەتى پارتى و سکرتێرى پێشووى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان و وەزیرى هەرێم لەکابینەى چوارەم لەشارى هەولێڕ بەخاک سپێردرا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.