Erbil 17°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 17:19

نیشانه‌كانی كیسی ئاوی جگه‌ر چین ؟

کوردستان TV
100%


ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌هۆی مشه‌خۆری كرمی شریتییه‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت، جگه‌ له‌ جگه‌ر ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی تری جه‌سته‌ی مرۆڤ وه‌ك (سییه‌كان و مێشك و ناو سك) روو بدات.
  له‌ باره‌ی هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ "د. كاوه‌ موحه‌مه‌د باجه‌لان – پسپۆری نه‌شته‌گه‌ری كۆئه‌ندامی جگه‌رو هه‌رس" چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ روو كه‌ بریتنین له‌:
1. خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌ كه‌ به‌باشی نه‌شۆرابێته‌وه‌.
2. به‌ركه‌وتن و ده‌ست لێدانی سه‌گی تووشبو به‌م نه‌خۆشیه‌.
 هه‌ر له‌ سه‌ر نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ " د. كاوه‌ موحه‌مه‌د باجه‌لان" ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك ده‌كات، كه‌ بریتیتن له‌:
1. زۆربه‌ی كات هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه‌.
2. بوونی ئازاری ناو سك به‌تایبه‌ت لای راستی سك.
3. هه‌ندێك جار ئه‌م كیسه‌ تووشی هه‌وكردن ده‌بێت و له‌رزو تا دروست ده‌كات.
4. له‌كاتی بوونی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان كیسه‌كه‌و جۆگه‌كانی زراو، هه‌ندێك جار ته‌قینی كیسه‌كه‌ بۆ ناو جۆگه‌كانی زراو، نه‌خۆش تووشی زه‌دوویی ده‌بێت.
5. چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تریش وه‌ك ئاوسانی سك، دابه‌زینی كێش.
6. هه‌ندێك جار له‌ته‌قینی كیسه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی شۆكی هه‌ستیاری.
هه‌ر له‌ باره‌ی چه‌رسه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ " د. كاوه‌ موحه‌مه‌د باجه‌لان" ده‌ڵێت" چاره‌سه‌ره‌كه‌ش پێكدێت له‌تێكه‌ڵی ده‌رمان و نه‌شته‌رگه‌ری به‌گوێره‌ی قه‌باره‌و شوێن و نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌".
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.