Erbil 12°C یەکشەممە 04 کانونی یەکەم 19:04

رۆژانه‌ خواردنی دووگ و به‌زی ئاژه‌ڵ چه‌ند ڕێگه‌ پێدراوه‌ ؟

کوردستان TV
100%


زۆرێك له‌ هاوڵاتیان حه‌ز به‌ خواردنی دووگ و به‌رزی ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی  بزانن زۆر خوداردنی زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت له‌م باره‌ییه‌وه‌  (د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك) چه‌ند زانیاره‌ییه‌كی گرنگ ده‌خاته‌ ڕوو:  
1. دووگ و به‌زو چه‌وری ئاژه‌ڵ یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌ زانستی پزیشكیدا زۆرترین مشتوومڕی له‌سه‌ره‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك تویژینه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ سووده‌كانی ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی ناوه‌ندو ڕێكخراوه‌ ته‌ندروستیه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیانه‌كانی.

2. سه‌ره‌تا دووگ و به‌ز به‌ چه‌وریه‌ چڕه‌كان داده‌نرێت كه‌ به‌ گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕێكخراوی ته‌ندروستی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ باشتره‌ كه‌ چه‌وریه‌ چڕه‌كان نابێت زیاتر (5 – 10%) له‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پێداویستی ئه‌و كه‌سه‌ پێك بێنێت، بۆ نموونه‌ كه‌سێك كه‌ كێشی (70) كیلۆگرام ڕۆژانه‌ پێویسته‌ نزیكه‌ی (13 – 19) گرام چه‌وری چڕ بخوات.

3. به‌ڵام چه‌وری چڕ له‌ خۆراكی تردا هه‌یه‌ وه‌ك هێلكه‌، شیرو به‌رهه‌مه‌كانی، پێستی مریشك و ڕۆنی ئاژه‌ڵ و هه‌مبه‌رگرو كنتاكی و باسترمه‌و گه‌س و كه‌بابدا هه‌یه‌.

4. دووگ و به‌زو چه‌وری ئاژه‌ڵ كاتی به‌سووده‌ كه‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ به‌ گژوگیاو عه‌له‌ف به‌ خێو كرا بێت نه‌وه‌ك عه‌لفی دروستكراوو هۆرمۆنات و پاشماوه‌ی خواردن.

5. پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بدرێت كه‌ به‌كارهێنیان له‌ ڕێجیمی كێتۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕێجیمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ دابه‌زاندی كێش ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراوه‌و زۆرینه‌ی پزیشكان كۆكن كه‌ جارێ پێویسته‌ ته‌نها له‌كاتی ئه‌و ڕێجیمه‌دا به‌ كاربهێنرێت، نه‌وه‌ك به‌ به‌رده‌وامی، ئه‌م خاڵه‌ له‌ كوردستان پێویسته‌ جه‌غتی له‌سه‌ر بكرێته‌وه‌، چونكه‌ كه‌سانێك هه‌ن ئه‌و بۆچوونه‌ دروست بووه‌ لایان كه‌ ده‌توانرێت به‌ به‌رده‌وامی ده‌توانرێت ڕۆژانه‌ بیخۆن.
له‌سه‌ر گرنگترین ڕێنمیاییه‌كانیش  د.كامه‌ران ده‌ڵێت" له‌ پێناوی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ته‌سك بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان و جه‌ڵته‌، خواردنی دووگ و به‌زو چه‌وری ئاژه‌ڵ پێویسته‌ كه‌م بكرێته‌وه‌و هه‌موو ڕۆژێك نه‌خورێت و له‌ دوو كووت زیاتر نه‌خورێت.
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.