Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:48

مانگرتن دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە شارەکانی کوردستان فراوانتر دەبێت

کوردستان TV
100%

گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو مانگرتن لە بەشێکی شارەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو، ناڕەزایەتییەکان تا دێت فراوانتر دەبن، ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی 09ـی 2022 لە دوو شاری دیکەی کوردستان مانگرتنی گشتی دەستی پێ کرد.

دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری مەریوان و بانە کوردستانی ئێران مانگرتنی گشتی ڕاگەیەنرا.

هاوکات لە شارەکانی سنە، سەقز، مەهاباد لە ڕۆژانی ڕابردوو مانگرتنی گشتیی ڕاگەیەنرا و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە.

هێزەکانی ئەمنیی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانەوە بریندار کراون. هاوکات چەندین کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەران دەستبەسەر کراون.

 (مەهسا ئەمینی) ناسراو بە ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی سەقزە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، ڕۆژی هەینی بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.