Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 08:42

کوژرانی 45 تیرۆریست ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

هێزی ئاسمانی ڕووسیا مۆڵگەکانی بەرەی نوسڕەیان لە ئیدلیب بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا 45 چەکداری ئەو گرووپە کوژراون.

ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ، جێگری بەرپرسی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕۆژی 17ـی 09ـی 2022 ‌هێزی ئاسمانیی ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی رێکخراوی تیرۆریستی بەرەی نوسڕە لە دەوروبەری گوندی شێخ یوسف لە پارێزگای ئیدلب دەستپێکرد.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکە 45 تیرۆریست کوژراون و لەنێویاندا سەرکردەشی تێدایە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە هەردوو سەرکردەی گرووپەکە بە ناوەکانی (بیلال سەعید و ئەبو دەجانە دێری) کوژراون و ژمارەیەک کۆگەی چەکیش لەناوبراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.