Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:12

ئیسپانیا نازناوی پاڵەوانێتی باسکەی ئەوروپای 2022ی بۆ پیاوان بەرزکردەوە

کوردستان TV
100%


لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی باسکەی ئەورووپا 2022 بۆ پیاوان، ئیسپانیا بە ئەنجامی 88-76لە فەڕەنسای بردەوە و بوو بە پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگای مێرسیدس-بێنز ئارێنا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، فەڕەنسا-ی خاوەن یەک نازناو رووبەڕووی ئیسپانیا-ی خاوەن سێ نازناو بوویەوە.
ئیسپانیا، لە چارەگی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 23-14 لە پێشبوو و پێش دوو خولەک و نیو لە نیوەی یەکەمی یارییەکە جیاوازییەکەی بۆ 21 خاڵ بەرزکردەوە و گەیاندییە (47-26). فەڕەنسا، لەو ماوەیەی کە ماوە 11 خاڵی بەدەستهێنا و بەشی یەکەمی یارییەکەی بە ئەنجامی 47-37 کۆتایی پێهێنا.
سەرەتای بەشی سێیەمی یارییەکە فەڕەنسا لە ماوەی سێ خولەکدا جیاوازییەکەی بۆ سێ خاڵ (49-46) دابەزاند. بەڵام ئیسپانیا، هێرشەکانی چڕ کردەوە و توانی 10 خولەکی کۆتایی یارییەکە بە ئەنجامی 66-57 دەستپێبکات.
ئیسپانیا، لە رێگەی هەردوو یاریزانی خوانچۆ هێرنانگۆمێز و براون نەیهێشت فەڕەنسا ئەو جیاوازییە پڕ بکاتەوە و توانی بە ئەنجامی88-76 یارییەکە بباتەوە.
ئیسپانیا، لە دوای2009، 2011 و 2015 توانی چوارەم نازناو لە میژوویدا بەرزبکاتەوە و بەم شێوەیە لە شەش پاڵەوانێتیدا چوارەم نازناوی بەدەستهێنا.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.