ئه‌مڕۆ دووشەممە 19ـی 09ـی 2022 نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێک به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک نەوتی برێنت لە سه‌رووی 91 دۆلاره‌وه مامەڵەی پێوەکرا.
ئه‌مڕۆ دووشەممە له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی برێنت 60 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به ڕێژه‌ی 0.7% به‌رز بووه‌وه و بووه 91.95 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێک 39 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به ڕێژه‌ی 0.5% نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێک به 85.50 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.