Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:09

به‌ مووشه‌ك هێرشێكرایه‌ سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ وڵاتی سووریا.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و به‌ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌نێو كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌نێو بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا بیستراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌ گواستییه‌وه‌: دووكه‌ڵێكی زۆر له‌نێو بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا بینراوه‌ و ئۆتۆمبێڵی ئه‌مبووڵانس و ئاگركوژێنه‌وه‌ش بینراوه‌، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ سووڕاوه‌ته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر قوربانیی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی و هاووڵاتییانی نزیك له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

جێی باسه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی ببووه‌وه‌ و زیانی ماددی زۆر له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌‌ كه‌وتبووه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.